ئۆبلاستی سەخالین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆبلاستی سەخالین (بە ڕووسی: Сахали́нская о́бласть) بابەتێکی فیدراڵی ڕووسیایە (ئۆبڵاستێکە) کە دوورگەی ساخالین و دوورگەکانی کوریل لە ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیا لەخۆدەگرێت. ڕووبەری ئەم ئۆبلاستە ٨٧ ھەزار و ١٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٣٣ ھەزار و ٦٠٠ میل چوارگۆشە). ناوەندی ئیداری و گەورەترین شارەکەی یوژنۆ-ساخالینسکە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠، ژمارەی دانیشتووانی ئەم ئۆبلاستەکە نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەسە.[1]
زۆرینەی ڕەھای دانیشتووانی ئۆبلاستەکە خەڵکی نەتەوەیی ڕووسین و کەمینەیەکی کەمی خەڵکی کۆرییان تێدایە. ئۆبلاستی ساخالین دەوڵەمەندە بە گازی سروشتی و نەوت، چوارەم دەوڵەمەندترین ئۆبلاستی فیدراڵی و دەوڵەمەندترین ئۆبلاستی ڕووسیایە.[2] لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ خابارۆڤسک کرای و لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ کامچاتکا کرای، لە باشوورەوە لەگەڵ ھۆکایدۆی ژاپۆن.