ئیسپات (ماتماتیک)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیسپات لە ماتماتیکدا بەڵگەھێنانەوەیە بۆ ڕاستیی دەستەواژە یان وتەیەکی ماتماتیکی، بە واتایەکی تر، ئیسپات دەبێت ئەوە دەربخات کە ڕستەیەکی ماتماتیکی (بە ڕەچاوکردنی ئەو ستاندارانەی بۆی دیاری کراوە) لە ھەر بارودۆخێکدا و بەبێ ھیچ حاڵەتێکی ئاوارتە، ھەمیشە ڕاستە. ئیسپاتە ماتماتیکییەکان لە لۆژیک بەھرە وەردەگرن، بەڵام زۆر جار زمانی سروشتییش بەکار دێنن. لە ماتماتیکدا بە ڕستەیەک کە ڕاستبوونی سەلمێندراوە دەوترێت تیۆرم. زۆر جار بۆ ئیسپاتی دەستەواژەیەکی ماتماتیکی، کەڵک لە تیۆرمەکانی تر وەردەگرن کە ڕاستبوونیان سەلمێندراوە. لە بیرکاریدا بە دەستەواژەیەک کە ھێشتا ڕاستبوونی نەسەلمێندراوە و وای بۆ دەچن ڕاست بێت دەوترێت مەزندە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |