ئێرانی مەزن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێرانی مەزن، ئێرانی گەورە، ئێرانزەوی یان ئێرانشەھر (بە فارسی: ایران بزرگ، ایران زمین یا ایرانشهر)[1] ئاماژە بەو خاکانەیە کە پان ئێرانیستەکان داوای دەکەن.[2][3][4][5][6] ناسناوەکە ئاماژە بەو ناوچە کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییە بەربڵاوانە دەکات کە بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژاوای ئاسیا، باشووری ئاسیا، ئاسیای ناوەندی، قەوقاز و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا (بەتایبەتی شینجیانگ) دەگرێتەوە، کە ھەموویان ھەتا ئاستێک کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی گەلانی ئێرانی و زمانە ئێرانییەکان.[7][8]