ئێستێفان باناخ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێستێفان باناخ (بە ئینگلیزی: Stefan Banach)؛ لەدایکبووی (١٨٩٢-0٣-٣٠) ٣٠ی ئازاری ١٨٩٢ کۆچی دوایی ٣١ی ئابی ١٩٤٥(١٩٤٥-0٨-٣١)) ماتماتیکزانێکی پۆڵەندایی بوو.[1] بە گشتی یەکێک بوو لە گرینگترین و کاریگەرترین ماتماتیکزانانی سەدەی بیستەم. باناخ دامەزرێنەری شیکاریی فانکشنی مۆدێرن و ئەندامی سەرەکی قوتابخانەی لوۆو بوو. کاری سەرەکی ئەو کتێبی ١٩٣٢ تیۆریی کردارە ھێڵییەکانە، کە یەکەم توێژینەویە لەسەر تیۆریی گشتی شیکاریی فانکشنی.
زانیاریی خێرا ئێستێفان باناخ, لەدایکبوون ...
ئێستێفان باناخ | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٨٩٢-0٣-٣٠) ٣٠ی ئازاری ١٨٩٢ |
مردن | ٣١ی ئابی ١٩٤٥(١٩٤٥-٠٨-٣١) (٥٣ ساڵ ژیاوە) |
ڕەگەزنامە | ئۆتریش-مەجارستانی، پۆڵەندایی |
نەتەوە | پۆڵەندا |
بوارەکان | ماتماتیک |
دامەزراوەکان | زانکۆی لڤیڤ |
خوێندی باڵا | زانکۆی پیشەسازی لڤیڤ |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | ھۆگو شتاینھاوس |
قوتابییەکانی دکتۆرا | ستانیسواو مازور |
Other notable students | ئێستنی سواف ئولام |
ناسراوە بەھۆی | شیکاریی فانکشنی، پارادۆکسی باناخ-تارسکی، تیۆرمی باناخ ئێشتنھاوس |
دایخە
ھەندێک لەو چەمکانەی لە ماتماتیکدا بەناوی باناخ ناسراون، بریتین لە، بۆشاییی باناخ، جەبری باناخ، پارادۆکسی باناخ-تارسکی، تیۆرمی ھان-باناخ، تیۆرمی باناخ-ئێشتێنھاوس، تیۆرمی باناخ-ئالاغلو و تیۆرمی خاڵی نەگۆڕی باناخ.