ئێسکبەند
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێسکبەند یان ئێسکەپەیکەر (بە ئینگلیزی: Skeleton) ئێسکەکانی لەشی مرۆڤ یان گیانەوەرانە، کە پاڵپشتی ماسوولکە و ئەندامەکان دەکات و ئەندامەکانی ناوەوەش دەپارێزێت.
ئێسکەپەیکەر لە لەشی مرۆڤدا، لە دوو بەشی سەرەکی پێک دێت تەوەرەپەیکەر و پەلەپەیکەر، وە ٢٠٪ کێشی لەشی مرۆڤ پێکدێنێت.
- تەوەرەپەیکەر: کەللەی سەر و بڕبڕەی پشت و کۆڵەی سینگ و پەراسوەکان پێکدێنن.
- پەلەپەیکەر: ئێسکەکانی باڵ و لاق و شان و چەڵەمە و حەوز پێکدێنن.