ئێسکی بەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێسکی بەر (بە ئینگلیزی: Pubis) یەکێک لە سێ پاژی سەرەکی ئێسکی کزیەیە، کە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی لەگەنە و پاشان لە گەورەییدا لەگەڵ کڵۆک و کەلەکە یەک دەگرن و ئێسکی کزیە پێک دێنن.
ئێسکی بەر پێکھاتووە لە:
- تەنێکی چوارگۆش
- لقی سەروو کە بەشێک لە کاسەی کڵۆک (ئەسێتابولوم) پیک دێنێ
- لقی خواروو کە لکاوە بە کڵۆکەوە
ئێسکی بەری ڕاست و چەپ لە ناوەڕاست و پێشەوەی لەگەنەدا یەک دەگرن و لکانگەی شەرم (سیمفیزی پووبیس) پێک دینن. لکانگەی شەرم لە ئەندازیاری ئێسکی لەگەنەدا بۆ لێکۆڵینەوە لە زانی ژنان جێگەی سەرنجە.