ئێڤاریست گالوا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێڤاریست گالوا (بە فەڕەنسی: Évariste Galois) ماتماتیکزان و شۆڕشگێڕێکی فەڕانسەوی و لە یەکەم کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی بیردۆزی گرووپەکانی دانا و توێژینەوەکانی شۆڕشێکی لە لقی جەبردا بەرپا کرد و بە ھۆی بیردۆزی گالوا بابەتگەلێک وەکوو ژمێرە گرینگی خۆیان لەدەست دا و بە جێگەی ئەوان پێکھاتەگەلێک وەکوو گرووپ، ئەڵقە و مەیدان، جێگای خۆیان کردەوە. بیردۆزی گالوا بوو بەھۆی ئەوەی ماتماتیکزانان بتوانن چەندین مەسەلەی بەناوبانگی بیرکاری کە دەمێک بوو پێیانەوە سەرقاڵ بوون، شیکاری بکەن. یەکێک لەوان سەلماندنی ئەوەیە کە شیکاریی جەبری بۆ ھاوکێشەی فرەتێرمی لە پلەی ٥ بەرەو سەرەوە بوونی نییە. ھەروەھا بابەتەگەلێک وەکوو سیانەیی گۆشە، بازنە دووجاکردن بە یارمەتی بیردۆزی گاڵوا چارەسەر کران.
زانیاریی خێرا ئێڤاریست گالوا, لەدایکبوون ...
ئێڤاریست گالوا | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٨١١-١٠-٢٥) ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٨١١ Bourg-la-Reine, French Empire |
مردن | ٣١ی ئایاری ١٨٣٢(١٨٣٢-٠٥-٣١) (٢٠ ساڵ ژیاوە) پاریس, Kingdom of France |
نەتەوە | فەڕانسەوی |
بوارەکان | ماتماتیک |
خوێندی باڵا | École préparatoire (no degree) |
ناسراوە بەھۆی | تیۆریی گرووپ و لەسەر تیۆریی ھاوکێشەکان و تەواوکاریی ئابێل کاری کردووە |
گاریگەرییەکان | ئادرین-ماری لۆژاندێر ژۆزێف لوی لاگرانژ |
واژوو |
دایخە