ئێڵ ئی دی
From Wikipedia, the free encyclopedia
دایۆدی ڕوناکی یان دوانەی پەخشکەری ڕوناکی بەکورتی ئێڵ ئی دی (بە ئینگلیزی: Light-Emitting Diod بەکورتکراوەیی LED) سەرچاوەیەکی ڕوناکییە، دروست دەبێت کاتێ تەزووی کارەبا بە ناو ماددەی نیمچە گەیەنەردا ڕەت دەبێت بەھۆی ئەوەی ئەلیکترۆنەکان لە ماددە نیمچەگەیەنەرەکاندا کونە ئەلیکترۆنەکان پڕدەکەنەوە، بەوەش وزە دەردەکات لە شێوەی فۆتۆن (رۆناکی)، ڕەنگی ڕوناکییەکە پەیوەستە بە بڕی وزەی پێویست بۆ ڕەتبوون بەناو نیمچە گەیەنەرەکاندا.[1] سەرەتای دەرکەوتنی ئێڵ ئی دی وەک پێکھاتەیەکی ئەلیکترۆنی و بە شێوەیەکی کرداری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٢، کۆنترین ئێڵ ئی دی تەنھا دەیتوانی ڕوناکی ژێر-سوور دەربکات بە ڕوناکی کەم، کە بەکار دەھات بۆ ریمۆت کۆنترۆل، دوای ئەوە ئێڵ ئی دییە سەرەتاییەکان سنوورداربوون بە بەرھەمھێنانی ڕوناکی سوور بە چڕییەکی کەم.[2]