ئەسلان مەسخادۆڤ
سێیەمین سەرۆکی کۆماری چیچان و سەرکردەیەکی سەربازی بوو (١٩٥١–٢٠٠٥) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەسلان (خالید) عەلیڤیچ مەسخادۆڤ (بە چیچانی: Масхадан Али-воӀ Аслан (Халид)) (٢١ی ئەیلوولی ١٩٥١ – ٨ی ئازاری ٢٠٠٥) سێیەمین سەرۆکی کۆماری چیچانی ئیچکیریا بوو و یەکێک بوو لە گەورەترین سەرکردەکانی شەڕڤانانی چیچان، لە جەنگی یەکەمی چیچاندا ڕۆڵی گەورەی ھەبوو لە سەرکەوتنی چیچانییەکان کە لە ئەنجامدا کۆماری چیچانی ئیچکیریا دامەزرا، کە لە کانوونی دووەمی ١٩٩٧دا وەک سەرۆکی کۆمارەکە ھەڵبژێردرا. لەگەڵ دەستپێکردنی دووەم جەنگی چیچان لە ئابی ١٩٩٩، سەرکردایەتی بەرخۆدانی چەکداری چیچانی لە دژی ھێزەکانی سوپای ڕووسیا وەرگرت، تا لە مانگی ئازاری ٢٠٠٥ لە گوندی تۆڵستۆی-یورت لە باکووری چیچان کوژرا.
زانیاریی خێرا ئەسلان مەسخادۆڤ, بە چیچانی: Аслан Али кӏант Масхадан ...
ئەسلان مەسخادۆڤ | |
---|---|
بە چیچانی: Аслан Али кӏант Масхадан | |
لەدایکبوون | ٢١ی ئەیلوولی ١٩٥١ |
مردن | ٨ی ئازاری ٢٠٠٥(٢٠٠٥-٠٣-٠٨) (٥٣ ساڵ ژیاوە) Tolstoy-Yurt، ڕووسیا |
دڵسۆزی | یەکێتیی سۆڤیەت، کۆماری چیچانی ئیچکیریا |
ھۆی مەرگ | تەقینەوە |
شوێنی ناشتن | نرخی نەزانراو |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | سەرۆکی ئیچکیریا |
پەروەردە | Mikhailovskaya Military Artillery Academy، Tbilisi Higher Artillery Command School |
ئەندامی حیزبی | حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت |
ئایین | ئیسلام، سوننە، سۆفیگەری |
بەشداربووە لە | شەڕی گرۆزنی |
پلەی سەربازی | کۆلۆنێل، General of the Army |
لقی سەربازی | سوپای سوور، تۆپهاوێژ، artillery |
پۆلێنکردنی قوربانییە سەربازییەکان | کوژراو لە شەڕدا |
دایخە