بواری کارەبایی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە فیزیکدا، بواری کارەبایی تایبەتمەندییەکە وا چۆنیەتیی دەور و پشتی بارگە وردیلە ئەلەکتریکییەکان نیشان دەدات یان ئەوەی لە کاتی ھەبوونی کادێکی بەپێ کات-گۆڕی مەگنەتیسی[1]، درووست دەبێت. بواری ئەلەکتریکی ھێزێک دەخاتە سەر ئەو کەرستانەی ئەلەکتریکی بارگەکراون. مایکڵ فارادەی بۆ یەکەم جار، چەمکی بواری ئەلەلکتریکی ناساند.
بواری ئەلەکتریکی کادێکی ھەڵگرییە[2] و یەکەی جیھانی SIی ھەیە: (N C−١) واتە نییۆتن[3] لەسەر کوولام[4]؛ یان ھاوتای ئەوە (V m−١) ڤۆلت لە سەر مەتر. توانای کاد لەھەر شوێنێکدا، بە دیاریکردنی ئەو ھێزەی کادەکە دەیخاتە سەر بارگەیەکی تاقیکردنەوەی پۆزیتیڤ بە بارگەیی ١ کوولام، کە لەو شوێنەدا بێت. ئاڕاستەی کادەکە بە ئاڕاستەی ھەمان ھێز دەستنیشان دەکرێت.
کادێکی ئەلەکتریکی کە بە پێی کات دەگۆڕێت، کاریگەریی ھەیە لەسەر کادی مەگنەتیسیی ئەو شوێنە. ھەر بۆیە کادی ئەلەکتریکی و مەگنەتیسی دوو چەمکی جیاواز لەیەک نین. کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی کە بە ھاوکێشەکانی مەکسوێڵ[5] نیشان دەدرێت باسی ھەردوو کاد لە کاتێکدا دەکات.