بیابانی دەشتی لووت
بیابان لە ئێران / From Wikipedia, the free encyclopedia
بیابانی دەشتی لووت (بە فارسی: دشت لوت) ناوچەیەکی بیابانیە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران. ئەم بیابانە بە ڕووبەری زیاتر لە ٤٠ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە (بە شار و ئاوەدانییەکانییەوە) دەکەوێتە نێو چەند بەشێکی پارێزگاکانی کرمان، سیستان و بەلووچستان و خۆراسان - ی باشوورەوە و بیابانەکە بەتەنھا بە ڕووبەری نزیکەی ١٧٥ ھەزار کیلۆمەتر، نزیکەی ١٠ لە سەدی ڕووبەری ئێران دەگرێتەوە. بیابانی لووت ٢٧ ھەمین گەورەترین بیابانی جیھانە.
بیابانی دەشتی لوت | |
---|---|
وڵات | ئێران |
دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای کرمان، پارێزگای سیستان و بەلۆچستان، پارێزگای خۆراسانی باشوور |
پۆتانی شوێن | ٣٠°١٥′٥٠″N ٥٩°١٤′٢٨″E |
باری کەلەپووری | میراتی جیھانیی یوونێسکۆ |
ڕووبەر | ٢٬٢٧٨٬٠١٥ ھەکتار، ١٬٧٩٤٬١٣٤ ھەکتار |
پێوەری کەلەپووری جیھانی | World Heritage selection criterion (vii)، World Heritage selection criterion (viii) |
بیابانی دەشتی لووت یەکێکە لە ناوچە گەرم و زۆر وشکەکانی جیھان لە ساڵەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ و ٢٠٠٩ دا، ناوەراستی بیابانەکە گەرمترین خاڵی سەر ڕووی زەوی بووە، کە بەرزترینیان لە ساڵی ٢٠٠٥ دا تۆمار کراوە کە بەرزترین پلەی گەرمای ٧٠٫٧ پلەی سەدیی بووە. زانایان لەو باوەڕەدان ھۆکاری بەرزیی گەرماکەی، ڕەنگی تاریکی خاکەکە و وشکی ڕووەکەیەتی، کە گەرمیی خۆر ھەڵدەمژێت.[1]
بیابانی دەشتی لووت لە باکووری ڕۆژئاواوە درێژ دەبێتەوە بۆ باشووری ڕۆژھەڵات کە درێژییەکەی نزیکەی ٣٢٠ کیلۆمەترە (٢٠٠ میل) و نزیکەی ١٦٠ کیلۆمەتر (١٠٠ میل) پانییەکەیەتی.
لە بەشی باشووری بیابانەکە بەھۆی گونجاوی و ڕێژەیی بارودۆخی کەشوھەوا و ھەبوونی ئاوی بەردەست و خاکێکی باشتر بووەتە ناوچەیەکی ئاوەدانی و سەرچاوەیەکی گرنگی بژێوی و کاری کشتوکالی.