تۆمارگەی ھەرێمیی ئینتەرنێت
From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆمارگەی ھەرێمیی ئینتەرنێت (Regional Internet Registry) بە ڕێکخراوەیەک دەوترێ کە کاری تەرخان و تۆماری سەرچاوەکانی ژمارە ئینتەرنێتییەکان (وەکوو ژمارەکانی IP و ژمارەکانی AS) لە ھەرێمێکی دیاریکراوی جیھاندا بەڕێوەبەرایەتی دەکا.
پێنج تۆمارگەی ھەرێمیمان ھەیە:
- African Network Information Centre یان AfriNIC[1] بۆ ئەفریقا
- American Registry for Internet Numbers یان ARIN[2] بۆ ئەیالەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کانادا، و بەشگەلێک لە ناوچەی کاراییب.
- Asia-Pacific Network Information Centre یان APNIC[3] بۆ ئاسیا، ئۆسترالیا، نیووزیلەند و وڵاتەکانی دراوسێ.
- Latin America and Caribbean Network Information Centre یان LACNIC[4] بۆ ئەمریکای لاتین و بەشگەلێک لە ناوچەی کاراییب.
- Réseaux IP Européens Network Coordination Centre یان RIPE NCC[5] بۆ ئەورۆپا، ڕؤژھەڵاتی ناوین، و ئاسیای ناوەندی.