تەنۆکەی ژێرگەردیلەیی
تەنۆکەی بچووکتر لە گەردیلە / From Wikipedia, the free encyclopedia
لە فیزیکدا، تەنۆکەی ژێرگەردیلەیی تەنۆکەیەکە لە گەردیلە بچووکترە.[1] بەپێی مۆدێلی ستانداردی فیزیکی تەنۆکەیی، تەنۆکەی ژێرگەردیلەیی دەکرێت تەنۆکەیەکی پێکھاتوو، کە لە تەنۆکەکانی تر پێک ھاتووە (بۆ نموونە، پرۆتۆن، نیوترۆن، یان مێزۆن)، یان تەنۆکەیەکی سەرەتایی بێت، کە لە تەنۆکەکانی تر پێک نەھاتووە (بۆ نموونە، ئەلێکترۆن، فۆتۆن، یان میوون).[2] فیزیکی تەنۆکەیی و فیزیکی ناوکی لێکۆڵینەوە لەم تەنۆکانە و چۆنێتیی کارلێککردنیان دەکەن.[3]