جولیان ئەسانژ
From Wikipedia, the free encyclopedia
جولیان ئەسانژ (بە ئینگلیزی: Julian Assange) لەدایکبووی ٣ی تەممووزی ١٩٧١ لە تاونزڤیل، کوینزلەند. پڕۆگرامسازی کۆمپیوتەری ئوسترالی، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری دەزگای ویکیلیکسە کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا دامەزرا. بەھۆی ماڵپەڕی ویکیلیکسەوە چەندین جار تووشی کێشە دەبێتەوە بەتایبەتی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٠ بە مەبەستی گەیاندنی بەڵگەنەماکانی ئەمریکا دەچێتە سوێد و لەوێ دوو کەیسی جیاوازی تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر دووژن دەخرێتە پاڵی و چەندجارێک دادگایی دەکرێت و دواتر حکوومەتی ئیکوادۆر لە کونسوڵخانەکەی خۆی لە لەندەن پەناگەی دەدات. لە ڕۆژی ١١ی نیسانی ٢٠١٩، ئەسانژ لەلایەن پۆلیسی لەندەنەوە دەستگیردەکرێت ئەمەش لەدوای ئەوەی لەلایەن کونسوڵخانەی ئیکوادۆرەوە چیتر پەناگە نادرێت.
زانیاریی خێرا جولیان ئەسانژ, لەدایکبوون ...
جولیان ئەسانژ | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٧١-٠٧-٠٣) ٣ی تەممووزی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ) |
نیشتەجێی | کونسڵخانەی ئیکوادۆر، لەندەن, بەریتانیا |
نەتەوە | ئوسترالی |
خوێندنگە | Central Queensland University زانکۆی مێلبۆرن |
پیشە | سەرنووسەری ویکیلیکس |
دایخە