جیۆنگ دۆ جیۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
جیۆنگ دۆ جیۆن یان جۆنگ دۆ جۆن (بە ھانگۆل: 정도전؛ بە هانجا: 鄭道傳)، لە ١٣٤٢ی زاینی لەدایکبووە و لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٣٩٨ی زاینی کۆچی دوای کرد. وە هەروەها دەناسرێت بە ناوە پێنووسییەکەی سامبۆنگ (بەکۆری: 삼봉). ئەو سیاسەتوانە بوو کە ڕۆلی گرنگی گێڕا لە هەڵوەشاندنەوەی شانشینی گۆریۆ و دامەزراندنی شانشینی جۆسۆن بەیەکەوە لەگەڵ لی سیۆنگ گێ. دۆ جیۆن ڕاوێژکاری پاشا تایجۆی دامەزرێنەری جۆسۆن بووە. دۆ جیۆن دادەنرێ بە دامەزرێنەری سیستەمی فەرمانڕەوایی لە جۆسۆن کە بۆ پێنج سەدە بەردەوام بوو. هەوڵیدا جۆسۆن بکات بە وڵاتێک کە لەلایەن وەزیرەکانەوە بەسەرپەرشتی سەرۆک وەزیران بەڕێوەبچێ دواجار لە ململانێکدا لەلایەن لی بانگ ۆن کوڕی سێیەمی پاشا تایجۆ (لی سیۆنگ گی) لەهەوڵی بوون بەشازادەی جێنشێن کۆتایی بەژیانی دێت و دەکوژرێت.
زانیاریی خێرا Korean name, Hangul ...
یەکەم سەرۆک وەزیرانی جۆسۆن | |
Korean name | |
---|---|
Hangul | 정도전 |
Hanja | 鄭道傳 |
Pen name | |
Hangul | 삼봉 |
Hanja | 三峰 |
Courtesy name | |
Hangul | 종지 |
Hanja | 宗之 |
Posthumous name | |
Hangul | 문헌 |
Hanja | 文憲 |
دایخە