خاڵبەندی
From Wikipedia, the free encyclopedia
خاڵبەندی ئەو نیشانانەن کە لە پێوەندیی نووسراویدا خوێندنەوەی ڕستەکان بێ ھەڵە و ئاسان دەکەن، کورت و درێژی و شوێنی گت و وچان لە ڕستەدا دەستنیشان دەکەن. وا دەکەن کە ڕستەکان بە شێوەی پرسیاری یان سەرسوڕمان یان دەربڕینێکی سادە بێنە بەر گوێ. بەشێکی زۆری ڕێساکانی خاڵبەندی نێونەتەوەیین و یاساکانیان چونیەک و گشتگیرن. بەشێکیان لە ئەلفبێیەکەوە بۆ ئەلفبێیەکی تر بواری بەکارھێنانیان دەگۆڕێت. نیشانەکانی خاڵبەندی دەق لە ڕووی سینتاکس و واتاوە دابەش دەکەن. ھەر دەقێک کە خاڵبەندی تێیدا ڕەچاو نەکرابێت، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە خوێنەر سەری لێ بشێوێت و لە نووسراوەکە بەھەڵە تێ بگات.[1]
لەوانەیە ئەم وتارە لە http://diyako.yageyziman.com/خاڵبەندی/ (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. (تەممووزی ٢٠٢٠) |
بۆ دەربارەی خاڵبەندیی ویکیپیدیا، بڕوانە ویکیپیدیا:خاڵبەندی