سەلیمی یەکەم
From Wikipedia, the free encyclopedia
سوڵتانی غازی سەلیمی یەکەم، بە تورکی عوسمانی غازی یاوز سلگان سلیم خان ڕول و بە تورکی نوێ Yavuz Sultan Selim Han I یان I. Selim، نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بووە و یەکەم سوڵتانی عوسمانی بوو کە نازناوی (پێشەوای باوەڕداران)ی واتە خەلیفەی موسوڵمانانی ھەڵگرتووە، حوکمی کردووە لە نێوان ساڵانی ١٥١٢ تا ١٥٢٠ز، ناسراوە بە یاوز واتە ئازا لای تورکەکان لەبەر ئازایەتی و لێھاتوویی لە مەیدانەکانی جەنگدا ولای ڕۆژاوا وبەتایبەت لای ئینگلیز ناسراوە بە توڕە، بەپێی ئەوەی ھەندێک لە مێژوونوسان ئەڵێن ھەردەم ڕوخساری توڕە دیار بووە.
سەلیمی یەکەم | |
سوڵتان سەلیمی یەکەم | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان سەلیمی یەکەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٤٧٠ |
شوێنی لە دایکبوون | ئەماسیا |
مردن | ١٥٢٠ |
شوێنی مردن | تەکیرداغ |
پێش خۆی | بایەزیدی دووەم |
دوای خۆی | سوڵتان سولەیمان قانونی |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | بایەزیدی دووەم |
دایک | گوڵبەر خاتوون |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
سەلیم حوکمی گرتە دەست دوای ئەوی کودەتای کرد بەسەر باوکیدا (بایەزیدی دووەم) بە پاڵپشتی ئینکیشاری و خاقانی قرم، وسەرکەوتوو بوو لە دەرکردنی براکانی ومناڵەکانیاندا ودەست گرتن بەسەریاندا تاکو ڕکەبەری نەبێت لە دەسەڵاتدا، لەم سەردەمەدا سەفەوییە شیعەکان دەرکەوتن لە ئێران و ئازەربایجان، کە شەڕێکی گەورە لە نێوانیان کەوتووە و بە سەرکەوتنی سوڵتان سەلیم کۆتایی پێھات، پاشان سەرنجی چووە سەر مەمالیکەکان و غەزووی خاکەکانی کردن وبە تەواوی دەستی بەسەرا گرتن دوای ئەوەی ٢٦٧ ساڵ بەردەوام بوون.
سەردەمی سوڵتان سەلیم جیادەکرێتەوە لە سەردەمەکانی پێشتری بەوەی کە فەتحەکانی گۆڕی لە ڕۆژئاوای ئەوروپییەوە بۆ ڕۆژھەڵاتی عەرەبی، ڕووبەری دەوڵەتەکە فراوان بوو و ھەموو وڵاتی شام وعێراق ومیسر وحیجازی ئەگرتەوە، ھەروەھا لە دەرئەنجامی فەتحەکانی سوڵتان سەلیم بوو کە دەوڵەتی عوسمانی ئەو گەشەسەندنەی بەخۆیەوە بینی لە سەردەمی سلێمان قانونی، دوای ئەوەی گرنگنرین ڕیگە بازرگانییە وشکانییەکان (ڕێگەی حەریر وتەوابل) بە دەوڵەتی عوسمانیدا تێپەڕ دەبوون، وچەند بەندەرێکی گرنگی دەستکەوت لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ودەریای سوردا.