لێدوانی ویکیپیدیا:ئامارەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
جێگەی دڵخۆشیە کە ھەروا ئەندامەکانمان زیاد دەبن بەڵام داخێکی گەورەیە لەگەڵ ئەوەدا وتارەکان وەک کیسەڵ دەچنە پێش،!!!--دیاکۆ ماد ٢٠:٤٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
- بەھەرحاڵ دەبێ قەبووڵی کەین زمانی ئێمە ئەگەر چی گەورەیە بەڵام قەت لە جێگەی و شوێنی زمانەکانی تردا نییە. بۆ نموونە زمانێکی وەک فارسی ئەگەر بۆت نەبا ئێستا دووسەدھەزار وتاریشیان نەبوو کە لەو دووسەدھەزارەش دە ھەزاری ڕەنگە بەکاربێ و بەکارنەیا؛ کەوابوو ئەگەر فارسی ئاوا بێ نابێ لۆمەی کوردی بکەی. ھەندێکی تریش دەگەڕێتەوە بۆ چاندی خەڵکەکە کە بەڕاستی لای ئێمە لاوازە و ڕۆحیەی کاری ئاوامان نییە. ئیشاڵڵا بە تێپەڕانی زەمان ئەمانەش چارەسەر دەبن. سپاس. --چالاک وتووێژ ١٤:٣١، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
زانیاریی زیاتر بەکارھێنەران, دەستکارییەکان ...
بەکارھێنەران | دەستکارییەکان | پەڕەکان | وتارەکان | پەڕگەکان | بەڕێوەبەران | بەکارھێنەرە چالاکەکان | وتارە ھەڵبژێردراوەکان | وتارە باشەکان | دەروازە ھەڵبژێردراوەکان |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
٥٩٬٥٨٩ | ١٬١٣٢٬٩٤٨ | ٢١٢٬٩٠٢ | ٥٢٬١٣٤ | ٢٬٣١٦ | ٨ | ١٤٩ | ٦٠ | ٤٠ | ٦ |
دایخە
ڕاستە ھاوڕێیان زۆربەی ویکیەکان گەڕاوم، زۆر پەڕە و وتار ھەنە کە ھەر ھەمووی سی وشەیە، لە فارسیش دا بە ڕای من زۆر وتاری وا ھەیە کە ھەر بۆ زیاد بوونی ئامارەکەیانە، کاک چالاک راست دەڵێی، چاندی خەڵکیش کاریگەری ھەیە، گەنجەکانمان ھەمووی وەدوای فەیس بووک کەوتوون، ھەڵبەت منیش لەان باشتر نیم بەڵام بەداخەوە کە بۆ کەسێ باسی ھاوکاری کردنی لە ویکی پێدیا دەکەم، سەیریان پێم دێ و دەڵین زەوقت ھەیە باوە!!! دوات ئەوەش کاکە ویکی فارسی خۆ تەنیا فارس ناینووسێ، و چەند گەلی کەی تێدایە کە ھەر زۆری پێوە ماندووە، ھەر تۆ کاک چالاک پێویستە ئاگاداری بی وایە؟؟، --دیاکۆ ماد ٢٠:٤٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)