لێنەکەوت
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ئەندازەی شیکارانەدا لێنەکەوت یا دەرکەنار[1](بە ئینگلیزی: Asymptote) بۆ چەماوەیەک، بریتییە لە ڕاستەھێڵێک کە دوورییەکەی تا چەماوە بۆ ئەو بەھایانەی بەرەو بێسنوور دەڕۆن لە سیفر نیزیک دەبێتەوە. لە ھەندێک لە بوارەکانی بیرکاریدا وەکوو ئەندازەی جەبری لێنەکەوت بەم شێوە پێناسە دەکرێت، ھێڵێکە کە کاتێک بەھاکان بێسنوور زیاد دەکرێن وەکوو ھێڵی لێکەوت لە چەماوەکە نیزیک دەبێتەوە. سێ جۆر لێنەکەوت ھەن، ئاسۆیی، ستوونی، لارە.