مارک توین
تەنزنووسێکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
مارک تووین (٣٠ی تشرینی دووەمی ١٨٣٥ - ٢١ی نیسانی ١٩١٠) ناوی ڕاستەقینەی ساموێل لانگھۆرن کلیمێنس، تەنزنووسێکی ئەمریکی بوو، ھۆنراوە، کورتە چیرۆک، بابەت و ناوەڕۆکی ناخەیاڵی دەنووسی، زیاتر بە ڕۆمانەکانی سەرگەرمیەکانی تۆم سوێر «١٨٧٦» و تەواوکەرەکەی "سەرگەرمیەکانی ھاکلبێری فین "١٨٨٤" ناسراوە، کە بە «ڕۆمانی مەزنی ئەمریکی» وەسف کراوە. زۆر پەندی پێشینان و وتەی گاڵتەجاڕانەی لێ وەرگیرا و ھاوڕێی زۆرێک لە سەرۆک و ھونەرمەند و پیاوانی پیشەسازی و ئەندامانی بنەماڵە شاھانەییەکانی ئەورووپا بوو، دوای مردنی بە «گەورەترین تەنزنووسی ئەمریکی لە سەردەمی خۆیدا» وەسف کرا و ویلیام فۆڵکنەر بە باوکی وێژەی ئەمریکی ناوی بردووە.[1][2][3][4][5][6]