موشەکی فرەقۆناغ
From Wikipedia, the free encyclopedia
موشەکی فرەقۆناغ یان موشەکی قۆناغ (بە ئینگلیزی: Multistage rocket) ئامێرێکی ناردنە بۆشایە کە دوو یان زیاتر موشەکی قۆناغی تێدا بەکاردێ، ھەریەک لە مانە پێکدێت لە بزوێنەر و مەکینەی تایبەت بەخۆی. ئەو زنجیرە قۆناغانە جێگیرکراون لە لوتکەوە بۆ قۆناغێکی تر؛ قۆناغە تەریبەکان لکاون بە لێواری قۆناغێکی ترەوە. لە ئەنجامدا بە شێوەیەکی کاریگەر دوو یان زیاتر موشەک کۆدەکاتەوە لە لوتکەوە یان لکاون بە تەنیشت یەکەوە. موشەکی دوو قۆناغی بە گشتی باوە، بەڵام موشەکەکان لەگەل پێنج قۆناغی جیاکراوە بە سەرکەوتووی نێردراوەتە بۆشایی.
بە فرێدانی قۆناغەکان کاتێک کە بزوێنەرەکان لێدەکرێنەوە، ئەو بارستایییەی کە لە موشەکەکە ماوەتەوە کەم دەکات. ھەریەک لە قۆناغە بەدوایەکدا ھاتووەکان توانراوە بۆ حالەتی ئیشپێکردنی دیاریکراو سوودی لێوەربگیرێ، وەک کەمبوونەوەی پەستانی ھەوا لە ئاستی ڕووی دەریای بەرزتر. ئەم قۆناغە ڕێگە دەدات بە پالھێزی ئەو قۆناغانەی کە ماوەتەوە بە ئاسانترین تاودان موشەکەکە بەرز بکاتەوە بۆ کۆتا خێرایی و بەرزی.
لە پلانی دانانی قۆناغە زنجیرەیەکان، یەکەم قۆناغ لە خووارەوەیە وە ھەمیشە گەورەترینە، دووەم قۆناغ یان پاشکۆی قۆناغەکانی سەروو لە سەرووی ئەون، ھەمیشە قەبارە کەم دەکات. لە پلانی دانانی قۆناغە تەریبەکان ئامێری بەھێزکەرەکانی شل و ڕەق بەکاردێ بۆ یارمەتی دانی ناردنە بۆشایی. ئەمانە ھەندێک کات ئاماژەی پێدەکرێت ھەروەک "قۆناغ٠". لە حالەتی ئاساییدا قۆناغی-یەکەم یان مەکینە بەھێزکەرەکان دادەگیرسێن بۆ پالپێوەنانی موشەکەکە بەرەو سەرەوە. کاتێک ئامێرە بەھێزکەرەکان سوتەمەنیان تەواودابێ، ئەوا لە بەشی دواوەی موشەکەکە جیادەبنەوە. (وە ھەمیشە لەگەڵ ھەندێک لە بارگەی سوتەمەنی بچووک) وە دواتر دەکەوێتە خوارەوە. پاشان یەکەم قۆناغ بەتەواوی دەسوتێ و دوور دەکەوێتەوە. موشەکێکی بچووکتر بە جێدێلێ، لەگەڵ قۆناغی دووەم لە خوارەوە، کە پاشان دادەگیرسێ. کە ناسراوە بە بازنەی زانستی موشەک، ئەم پرۆسەیە دووبارە دەبێتەوە تاوەکو کۆتا خێرایی پێویست بەدەست دێ. لە ھەندێک حالەتدا لە زنجیرەی ڕێکخستنی قۆناغ، قۆناغی سەرەوە دادەگیرسێ لە پێش جیابونەوەکە - پالھێزەکە بەکاردێ بۆ ئەوەی یارمەتی ئامێرەکان بدات بە شێوەیەکی ئەرێنیانە لە یەک جیابنەوە.
موشەکی فرە قۆناغ پێویستە بگات بە خێرایی ئۆربیتال.