میر (کتێب)
From Wikipedia, the free encyclopedia
میر یان شالیار (بە ئیتاڵی: Il principe) کتێبی شابەرھەمی مەکیاڤێللی (١٤٦٩-١٥٢٧) بیرمەند و مێژوونووسی ئیتاڵییە. ئەو کتێبە لە ساڵی ١٥١٣ نووسراوە، بەڵام ١٥٣٢ ئەوجا بڵاو کرایەوە.
لە «میر»دا نووسەر بە وردی خەتوخالی فەرمانڕەوایی دادەڕێژێت، شاڕێی ھەم سەرکەوتن و ھەم شکەستی فەرمانڕەوایەتی پیشان دەدات. لەم بوارەدا «میر» بە شرۆڤەکارییەوە دەربارەی ھێز و ھۆکاری ملکەچبوونی خەڵک بۆ دەسەڵات دەدوێ و بۆ دەسەڵاتیشی ڕوون دەکاتەوە چۆن ئەو ملکەچییەی گەل دابین بکەن.
مەکیاڤێللی لەم بەرھەمەدا پەنا دەباتە بەر نموونەی مێژووکرد، ھەم کۆن و ھەم ھاوچەرخ، بۆ نەخشاندنی تابلۆی میری نموونەیی: میر دەبێ دڕندە بێت بەڵام تەنھا ئەو کاتەی ھیچ چارەیەکی دیکەی نییە، بەڵام ھەرگیز نابێت میھرەبانی و بەخشەندەیی خۆی لەدەست بدات.[1]