مێژووی کەنەدا
From Wikipedia, the free encyclopedia
مێژووی کەنەدا باسکردنە لە مێژووی وڵاتی کەنەدا و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. توێژینەوە بۆماوەیی و شوێنەوارییەکان پاڵپشتی بوونی ئادەمیزاد دەکەن لەباکوری یۆکۆن بۆ ٢٦٫٥٠٠ساڵ پێش زاین، وە لەباشوری ئۆنتاریۆ پێش ٩٥٠٠ساڵ بەر لەزاین مرۆڤی لێ ژیاوە. بلۆڤیچ کیڤز ئەوەی سەلماندووە کە مرۆڤی (بالیۆ ھیندی) لە زۆڕکۆنەوە لەم نیشتمانە ژیاون. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگا ڕەسەنەکانی کەنەدا ئەوەبووە کە بەشێوەی ھەواری ھەمیشەیی ژیاون و خەریکی کاری کشتوکاڵی بوون بۆیە خاوەنی بنچینەیەکی کۆمەڵایەتی بەھێز بوون کە بەشێوەی قوچەکێکی ئاڵۆز لەسەرۆک خێڵەوە بۆ دوایین ئەندام دەھاتە خواڕ. دوای بڵاوبونەوەو تێکەڵبونیان بە ڕۆشەنبیری ئەوروپی (کۆتایی سەدەی پانزەھەم و سەرەتای سەدەی شازدەھەم) گۆڕانکاری نوێیان ھاتە ناو. ڕێژەی دانیشتوانی خەڵکە ڕەسەنەکانی کەنەدا بەنزیکەیی ٢٠٠٠٠٠ کەس دەبوو. ھەروەھا گەیشتە نزیکەی میلیۆنێک کەس لەکۆتایی سەدەی پازدەھەم بەگوێرەی سەرژمێری لیژنەی شاھانەی کەنەدی دانیشتوانە ڕەسەنەکان ٥٠٠٠٠٠ کەس بووینە تووشبونیان بەونەخۆشیانەی کە ئەوروپییەکان لەگەڵ خۆیان ھێنابوویان و چارەسەری بوونیان بەدەرمانە سروشتییەکان ناچاربووینە لە ئەوروپییەکان نزیک ببنەوە و تێکەڵیان بن، دانبشتوانە ڕەسەنەکانیش دابەش ببون بەسەر دوو کۆمەڵە کۆمەڵەی ئەنوێت کۆمەڵەی مێتیس. مێتیسەکان ئەو خەڵکانەی بوون کە خوێنێکی تێکەڵیان ھەبوو لەنێوان ئەنوێتەکان و ئەوروپییەکان.