مەی بریت مۆزەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەی بریت مۆزەر (لە دایکبووی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣) کەسایەتی زانای مێشک و دەروونناسی نەرویژییە. ئەو مامۆستای زانکۆیە لە بەشی دەروونناسی لە زانکۆی نەرویژ بۆ زانست و تەکنەلۆژیا. ئەو مامۆستای زانکۆیە لە بەشی دەروونناسی لە زانکۆی تەکنەلۆژیا و زانست لە نەرویژ. لە ساڵی ٢٠١٤، بەھاوبەشی لەگەڵ ھاوسەرەکەی ئێدوار موزەر، بەیەکەوە بوونە براوەی خەڵاتی خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی،[1][2][3] ئەمەش لەپای ئەو توێژینەوە و کارانەی کردیان لە بابەتی گرید سێڵ و سیستمی مێشک.[4] مەی و ئیدوارد، لە ساڵی ٢٠١٢ سەنتەرێکی توێژینەوەیان دامەزراند.
مەی بریت مۆزەر | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٦٣-٠١-٠٤) ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ (تەمەن ٦١ ساڵ) Fosnavåg، نەرویژ |
ھاوسەر | Edvard Moser |
پیشە | پڕۆفیسۆر، neuroscientist، دەروونناس، researcher |
بواری کار | زانستی دەماری |
شوێنی کارکردن | Norwegian University of Science and Technology، University of Oslo |
پۆستەکان | پڕۆفیسۆر |
پەروەردە | University of Edinburgh، University of Oslo |
پلەی ئەکادیمی | Cand.psychol. |
قوتابیی | John O'Keefe |
دانیشتووی | Trondheim |
مەی لە خوێندنی لە بەشی دەروونناسی لە زانکۆی ئۆسلۆ تەواو کردووە، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٥ بڕواننامەی دکتۆراشی لە فیزیۆلۆجیای مێشک وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٩٦، بووە مامۆستای زانکۆ (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر) لە دەروونناسی بایلۆجی لە بەشی دەروونناسی زانکۆی نەرویژ بۆ زانست و تەکنەلۆژیا. لە ساڵی ٢٠٠٠، پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ پڕۆفیسۆر.
لە ماوەی ژیانیدا مەی بریت مۆزەر چەند جارێک خەڵاتکراوە،[5][6] لە ساڵی ١٩٩٩، خەڵاتی زانای لاوی پێدرا لەلایەن ناوەندی شاھانەی نەرویژ بۆ زانست و ئاداب. لە ساڵی ٢٠١٨ لەبەرامبەر کار و توێژینەوەکانی، خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی (Order of St. Olav)، لەلایەن حکوومەتی نەرویژەوە پێدرا.[7]