نوونڤووت
ھەرێمێکی کەنەدی / From Wikipedia, the free encyclopedia
نوونڤووت(بە ئینگلیزی: Nunavut، بە ئینوکتیتوت: ᓄᓇᕗᑦ) (گۆکردن: ˈnu:nəvʊt) نوێترین و گەورەترین ھەرێمی کەنەدایە لە ١ی نیسانی ١٩٩٩ سەربەخۆیی خۆی لە ھەرێمی باکووری خۆرئاوا وەرگرت و وەک ھەرێمێکی سەربەخۆ ناسێنرا.
ڕووبەری نوونڤووت لە ئەورووپای ڕۆژئاوا گەورەترە و دواخاڵی باکووری زەویە کە مرۆڤ دەتوانێت لێی بژێت، دواھەمین نشینگەی ئەم ھەرێمە و ھەموو کەنەدا لەباکووری شارۆچکەی "ئەڵێرت"ە.[1]
بەگوێرەی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ دانیشتوانی نوونڤووت ٣١٫٩٠٦کەس دەبێت.[2]