نەمان بۆ ئەمریکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەمان بۆ ئەمریکا (بە فارسی: مرگ بر آمریکا، بە ئینگلیزی: Death to America) دروشمێکی سیاسی بە بیروڕای دژە-ئەمریکیزمە، کە لە وڵاتانی ئێران،[1] ئەفغانستان،[2] لوبنان،[3] یەمەن،[4] عێراق[5][6] و پاکستان[7][8] بەکاردێت. لە یەکەم ڕۆژەکانی شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ لە ئێراندا بەکارھێنراوە.[9] ڕووحوڵڵا خومەینی، یەکەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو دەستەواژەی بەکاربرد.[10] ئەو دژایەتی بەکارھێنانی ئەو دروشمەی بۆ ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن کرد، بەڵام لەگەڵ بەکاربرنی لە خۆپیشاندانەکان و کۆبوونەوەکانی دیکە بوو.[1]