ویلایەتی ئاکرێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویلایەتی ئاکرێ ویلایەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ھەرێمی باکووری بەڕازیل و یاسایی ئەمازۆن. ئاکرێ دەکەوێتە ڕۆژاواترین بەشی وڵاتەکە، بە جیاوازی دوو کاتژمێری کات لەگەڵ برازیلیا، ئاکرێ بە ئاراستەی کاتژمێر ھاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی ئەمازۆناس و ڕۆندۆنیای بەرازیل لە باکوور و ڕۆژھەڵات، بەشی پاندۆی بۆلیڤیا لە باشووری ڕۆژھەڵات و ناوچەکانی پیرۆ لە مادرێ دی دیۆس و ئوکایالی و لۆریتۆ لە باشوور و ڕۆژاوا. ئەم ویلایەتە کە ٠٫٤٢٪ی دانیشتووانی بەڕازیلی ھەیە، ٠٫٢٪ی بەرھەمی ناوخۆیی بەڕازیل بەرھەم دەھێنێت.[1][2]
پایتەخت و گەورەترین شارەکەی ڕیۆ برانکۆیە. شوێنە گرنگەکانی دیکە بریتین لە کروزێیرۆ دوو سول، سێنا مادورێرا، تاراوکا و فەیخۆ.