پاولۆ ڕۆبێرتۆ فالکاو
یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیل / From Wikipedia, the free encyclopedia
پاولۆ ڕۆبێرتۆ فالکاو, یان بە سادەیی فالکاو (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٣)، یاریزانی پێشوو و ڕاھێنەری تۆپی پێی بەڕازیلییە. بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی بەڕازیلی لە ھەموو سەردەمێکدا دادەنرێت و یەکێکە لە گەورەترین یاریزانە بەرگریکارەکان لە مێژووی تۆپی پێدا،[1][2] و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیھان لە پێگەی خۆیدا لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا.[3]ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی ئینتەرناسیۆناڵ و یانەی تۆپی پێی ڕۆما دادەنرێت، ھەروەھا بۆ یاری ساوپاولۆ کردووە. لە قۆناغێکدا زۆرترین مووچەی تۆپی پێ بوو لە جیھاندا. فالکاو لە نێوان مانگی شوباتی ١٩٧٦ و حوزەیرانی ١٩٨٦ نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەی بەرازیل کردووە لە ٣٤ یاریدا و خاوەنی ٦ گۆڵە. لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢ بەشداری کرد، لە ھێڵی ناوەڕاست شانبەشانی زیکۆ و سۆکراتیس و ئیدەر یاری کرد، کە بە یەکێک لە باشترین پیکھاتەکانی ھەڵبژاردەکە دادەنرێت.[4] بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە پێکھاتەی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨ی بەرازیل دوورخرایەوە، سەرەڕای ئەوەی پێش پاڵەوانێتییەکە لە لیستی سەرەتای ٤٠ یاریزاندا بوو. دوای جامی جیھانیی ١٩٨٦ فالکاو وازی لە یاری تۆپی پێ ھێنا. لەلایەن پێلێ لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ئاھەنگی سەد ساڵەی فیفادا وەک یەکێک لە ١٢٥ یاریزانی زیندوو دەستنیشانکرا[5]
پاولۆ ڕۆبێرتۆ فالکاو | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٥٣-١٠-١٦) ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٣ (تەمەن ٧٠ ساڵ) Abelardo Luz، بەڕازیل |
وڵاتی وەرزش | بەڕازیل |
ناسناو | L’ottavo Re di Roma |
ھاوسەر | Cristina Ranzolin |
منداڵ | Antônia Ranzolin Falcão |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆرتووگالی، پورتووگالی بەڕازیلی، ئیتالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، ڕۆژنامەوان، association football coach |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەڕاست (تۆپی پێ) |
دانیشتووی | Porto Alegre |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧١ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی ڕۆما، S.C. Internacional، São Paulo FC، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦، جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢ |