پیو
From Wikipedia, the free encyclopedia
پیو جۆرێک چەوریی گۆشتی مانگا یان مەڕە کە بەشی زۆری لە تریگلیسێرد پێکهاتووە.
لە پیشەسازیدا، پیو ڕێک وەک گۆشتی مانگا یان مەڕ بە توندی پێناسە ناکرێت؛ بەڵکوو پیو چەوریی ئاژەڵییەکە کە لەگەڵ هەندێک پێوەری تەکنیکیدا دەگونجێت، لەوانەش خاڵی توانەوەی. بەگشتی پیوی بازرگانی چەوریێکی تێدایە کە لە ئاژەڵەکانی ترەوە وەرگیراوە، وەکوو گۆشتی خووگ، یان تەنانەت لە سەرچاوەی ڕوەکی.