پێڕستی سەرۆکەکانی فیفا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەمە پێڕستی سەرۆکەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێونەتەوەیییە (فیفا)، ڕێکخراوێکە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی بواری تۆپی پێ لە جیھان دامەزراوە.[1]
سەرۆکی فیفا | |
---|---|
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ | |
ئەندامێتی | فیفا |
بارەگای تر | بارەگاکانی فیفا، زوریخ، سویس |
دەستنیشانکەر | کۆنگرێسی فیفا |
ماوەی پایە | چوار ساڵ ساڵێک دوای جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ ھەڵبژێردرا |
دامەزراندنی پایە | ٢١ی ئایاری ١٩٠٤ |
یەکەم خاوەن پایە | ڕۆبێرت گوێرین |
جێگر | جێگری سەرۆکی فیفا |
مووچە | ٢٫٦ ملیۆن پاوەند (٢٠١٥) |
ماڵپەڕ | Official website |
تەواوی ئەو سەرۆکانە لە کاتی بەڕێوبردنی ڕێکخراوەکە کۆچی دواییان کردووە: دانیێل بەرلی ولفاڵ، ڕودوڵف سیلدرەیەرز، و ئارتەر درووری.
سەرۆکی ئێستای ڕێکخراوەکە جیانی ئینڤانتینۆیە، ئەو لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٦ لە کۆنگرێسی فیفا ھەڵبژێردرا.[2][3] پێش ئەوەی جیانی پۆستی سەرۆکەیاتی وەربگرێت، لە کاتی لێپێچینەوەی سێپ بلاتەر لەلایەن لێکۆڵەرانی سویسڕی کە لە ڕێکەوتی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بەڕێوەچوو، عیسا حەیاتو بووە جێگری سەرۆک. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، بلاتەر بۆ ماوەی ھەشت ساڵ لە گشت چالاکییەکانی تۆپی پێ دوورخرایەوە (لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٦ سزاکەی بۆ شەش ساڵ کەمکرایەوە)، و لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ بۆ جاری دووەم بۆ شەش ساڵ سزا درا.[4][5]