ڕامی مالیک
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕامی سەعید مالیک (ئینگلیزی: /rɑːmi
لەدایکبوون | ڕامی سەید مالیک (١٩٨١-٠٥-١٢) ١٢ی ئایاری ١٩٨١ (تەمەن ٤٣ ساڵ) لۆس ئانجلس، کالیفۆڕنیا ویلایەتە یەکگرتووەکان |
---|---|
نەتەوە | ئەمریکی |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٤–تا ئێستا |
سەرەتای کاری ھونەریی بە ڕۆڵی پشتگیریکارانە دەستپێکردووە، لەنێویاندا سیتکەمی کەناڵی فۆکس، وۆر ئات ھۆم (٢٠٠٥-٢٠٠٧)، چکۆلە زنجیرەی دە پاسیفیک (٢٠١٠)، و سیانە فیلمی شەوێک لە مۆزەخانە (٢٠٠٦-٢٠١٤). وا بڕیاریشە، ڕۆڵی خراپەکاری سەرەکی لە ٢٥ەمین فیلمی جەیمس بۆند ببینێ.
لە ٢٠١٨دا، ڕامی ڕۆڵی ھونەرمەندی ناودار فرێدی مێرکوری بەرجەستە کرد لە فیلمی بۆھیمیەن ڕاپسدی، کە توانی ھەریەکە لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، گۆڵدن گڵۆب، سکرین گیڵد و بافتا بۆ باشترین ئەکتەری ساڵ بباتەوە. ڕامی یەکەم ئەکتەری بە ڕەچەڵەک میسڕییە کە بتوانێ خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە.[3] گۆڤاری تایم ناوی ڕامی خستە نێو کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٨.