ڕۆبێرت فرۆست
شاعیری ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆبێرت لیی فرۆست (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٨٧٤–مردووی ٢٩ی کانوونی دووەم ١٩٦٣) شاعیرێکی ئەمریکییە. بەر لەوەی کارەکانی لە ئەمریکا بڵاو بکرێتەوە، سەرەتا لە ئینگلتەرا بڵاو کرایەوە. بە نیشاندنی وێنەی واقیعی ژیانی لادێیی و ڕابەرایەتی کردنی زمانی باوی ئەمریکی ناسراوە، فرۆست زۆر جار دەربارەی ژیانی لادێیی لە نیو ئەنگلاند لە سەرەتای سەدە بیستەم نوسیووە، ئەم شێوازەی بەکاردەھێنا تا سەرنج بخاتە سەر ئاڵۆزییە کۆمەڵایەتییەکان و بابەتی فەلسەفەیی. لە تەمەنیدا زۆر جار خەڵاتکراوە و تاکە شاعیرە کە چوار خەڵاتی بۆلتیزەری بۆ شیعرەکانی وەرگرتبێت. ئەو بوو بە یەکێک لە دەگمەنترین " کەسایەتی گشتی ئەدەبی، بە نزیکی وەک خوێندنگەیەکی ھونەریی. " ئەمریکی. لە ١٩٦٠ مەدالیای زێڕینی کۆنگرێسی پێ بەخشرا بۆ بەرھەمە شعرییەکانی. لە ٢٢ی تەممووزی ١٩٦١، فرۆست بە شاعیری لۆرییەت (نازناوێکی حکومیی کە تێیدا شاعیرێک دیاریدەکرێت بۆ نوسینی شیعر بۆ ڕووداو و بۆنە گشتییەکان) لە ڤێرمۆنت ناسێندرا.[2]
ڕۆبێرت فرۆست | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕۆبێرت لی فرۆست (١٨٧٤-0٣-٢٦) ٢٦ی ئازاری ١٨٧٤ سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا، ئەمریکا |
مردن | ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣(١٩٦٣-٠١-٢٩) (٨٨ ساڵ ژیاوە) بۆستن، ماساچووسیتس، ئەمریکا |
پیشە | شاعیر، شانۆنووس |
دەرچووی زانکۆی | کۆلێژی دارتمۆت (بێ بڕوانامە) زانکۆی ھارڤارد (بێ بڕوانامە) |
کارە بەرچاوەکان | A Boy's Will, North of Boston[1] |
خەڵاتە بەرچاوەکان | Pulitzer Prize for Poetry, Congressional Gold Medal |
ھاوسەر | ئێلنیۆر میریەم وایت (ھاوسەرگیری ١٨٩٥؛ ١٩٣٨) |
مناڵەکان | ٦ |
واژوو |