ڕۆنی سووتەمەنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆنی سووتەمەنی (بە ئینگلیزی: Fuel oil) (ھەروەھا بە ڕۆنی قورس، سووتەمەنی دەریایی، یان ڕۆنی کوورە ناسراوە) بەشێکە کە لە پاڵاوتنی نەوت بەدەست دەھێندرێت، یان لە پاڵاوتنی ڕۆنەکە دوای لابردنی شتەکان لەناو ڕۆنەکە، لە چەندین بەشی گشتی، ڕۆنی سووتەمەنی کە سووتەمەنی شلەیە کە گەرم دەکرێت لەناو فڕن یان بۆیلەر بۆ بەرھەمھێنانی گەرمی یان بەکاردێت لەناو بزوێنەر بۆ دروستکردنی وزە، بێجگە لەو ڕۆنانەی کە فلاش پۆینتەکەیان بەنزیکەیی ٤٩ پلەی سیلیزییە (١٠٨ پلەی فەھرەنھایتە)، و ئەو ڕۆنانەی دەسوتێندرێن لەناو سوتێنەری پەمۆ(یان لۆکە). ڕۆنی سوتەمەنی دروست دەکری لە زنجیرەیەک لە ھایدرۆ کاربۆنەکان، زۆر جۆری ھەیە یەکێک لەوانە سوتەمەنی بۆندارە کە ئەم بەشەیان بۆنیکی تیژی ھەیە کە دەگەریتەوە بۆ ڕۆنە بازرگانییە گەورەکان کە دەست دەکەوی لە سوتەمەنی خاو. کە زۆر قۆرسترە لە بەنزین و نەوت.
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
گەردیلە بچووکەکان وەک پرۆپان، نەوت، بەنزین بۆ ئۆتۆمبێل لەگەڵ سوتەمەنی فرۆکەی جێت تا ڕادەیەک خاڵی کوڵانی کەمی ھەیە، و ئەمانە لە سەرەتای کرداری پڵاوتن لا دەبردرێن؛ و بەرھەمە قورسەکانی نەوت وەک سووتەمەنی دیزڵ لەگەڵ ئەو ڕۆنانەی کە بۆ چەور کردن بەکاردێن کە ھەڵچونیان کەمە دەکەونە ژێرەوەی تانکییەکان، لە ناو پاڵاوتنی نەوتەکان، و تەنھا شتێک کە چڕترە لە لە خەڵوزی بەردین کە کاربۆنی ڕەشن یان قیڕاوین کە بۆ قیرتاو کردن بەکار دەھینرێن لەگەڵ جینەکانی مۆرکردن.