ڕۆکستار ئیندیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆکستار ئیندیا (بە ئینگلیزی: Rockstar India) گەشەپێدەرێکی کایەی ڤیدیۆیییە ھیندییە، بەشێکە لە کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمز و خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن کۆمپانیای تەیک-توو ئینتەرەکتیڤ. پێش ڕاگەیاندنی فەرمی چالاکییەکە وەک بەشێک لە ستۆدیۆکانی ڕۆکستار گەیمز، بەشداری لە پڕۆژەکانی ڕێد دێد ڕیدێمپشن و ماکس پەین ٣ و ھەروەھا جی تی ئەی ٥ کردووە. لە نوێترین ھەواڵی یارییەکانی جیھاندا، ڕۆکستار ھەموو ھێز و ستۆدیۆکانی بەکاردەھێنێت بۆ دروستکردنی وەشانی نوێی جی تی ئەی ٦.[1] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢، کۆمپانیای تەکنیکۆڵەر و ڕۆکستار گەیمز کردنەوەی «یەکەی تایبەت بە ڕۆکستار»یان لە ناو تەکنیکالەری ھیندستان ڕاگەیاند، کە کارمەندەکانی نزیکەی ٨٠–٩٠ کەس بوو و تەنھا لەسەر بەرھەمەکانی ڕۆکستار گەیمز کاریان دەکرد.[2][3] لە دەوروبەری مانگی ئابی ٢٠١٦ کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمز ڕۆکستار ھیندستانی وەک ستۆدیۆیەکی ناوخۆیی لە شاری بەنگالۆر دامەزراند.[4][5] تیمی دروڤا ئینتەرئەکتیڤ کە ٣٠٠ کەسی تێدابوو، بڕیار بوو لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆکستار ھیندستان یەکبخرێت، کە تا ئەم کاتە گەشەی کردبوو بۆ نزیکەی ٥٠٠ کارمەند.[6][7]
ڕۆکستار ئیندیا | |
---|---|
پیشەسازی | پیشەسازی کایەی ڤیدیۆیی |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ |
وڵات | ھیندستان |
دۆخی یاسایی | کۆمپانیای لکێنراو |
خاوەن | تەیک-توو ئینتەرەکتیڤ |
بەشێکە لە کۆمپانیای | ڕۆکستار گەیمز |
شوێنی بارەگاکان | بەنگالۆر |
بەرھەمەکان و ماددەکان | یاری ڤیدیۆیی |