From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤایرۆسەکانی کۆڕۆنا (بە ئینگلیزی: Coronavirus) گرووپێک ڤایرۆسن کە مەمکدارەکان تووش دەکەن، لەوانەش مرۆڤەکان و باڵندەکان. لە مرۆڤەکاندا، دەبنە ھۆی ھەوکردنی موڵایمی کۆئەندامی ھەناسە، بەڵام لە ھەندێک بارودۆخ دا ڕەنگە کوشندە بن. لە مانگا و بەرازدا لەوانەیە ببنە ھۆی سکچوون، لە کاتێکدا لە مریشکدا دەبیتە ھۆی ژەھراویبوونی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە. تا ئێستا ھیچ دەرمانێکی کوتانی یان خۆراکی بۆ چارەسەر و ڕێگرتن لە ئەم ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە.
ناوی کۆرۆنا لە وشەی لاتینی corona وەرگیراوە کە بە مانای تاج دێت ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شێوەی ڤایرۆسەکە لەژێر مایکرۆسکۆپدا بە شێوەی تاج دێتە بەرچاو. ئەم جۆرە لە ڤایرۆسانە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٥ز دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەری تا ساڵی ١٩٨٠ بەردەوام بوو.[1] ئەو کەسانەی کە پێشتر ھەڵگری نەخۆشی تر بێت یاخود ئەو مناڵانەی کە ناخۆشی دڵیان ھەبێت خێراتر توشی ئەم نەخۆشیە دەبن. ڤایرۆسە کڕۆنیەکان زیادتر لە زستان و بەھاراندا خەڵک توشی نەخۆشی دەکەن.[2] ھەرچەند ئەم خانەوادەیە لە ڤایرۆسەکان زیادتر لە ئاژەڵاندا بەدی کراوە بەڵام پێنج جۆریان کاریگەری دەخەنە سەر ھەناسەدانی مرۆڤ.
ئەم ڤایرۆسە لە شاری ووھان لە وڵاتی چینەوە لە دوایین مانگی ٢٠١٩دا دەرکەوتووە و پەرەی سەندووە. ڤایرۆسەکە تایبەت بە ئاژەڵان بووە کە بە ھۆکارگەلێکەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە. لە نیشانەکانی نەخۆشییەک کە لەم ڤایرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت، دەکرێت ئاماژە بە تا، پژمین، کۆکە و ھەندێک جار کێشەی ھەناسەدان بکرێت.[3] تیمی فریاگوزاری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە ٨١٪ی تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەساڵاچووان زۆرترین مەترسییان لەسەرە و لە دۆخێکی سەختدان. ڕێژەی مردن نزیکەی لە ٢٫٥٪ی ھەموو حاڵەتەکان، زۆرترینی پیاوان بەرامبەر ژنان دەکوژێت، زۆربەی ئەوانەی تووشبوون تەمەنیان لەنێوان ٣٠–٧٩ ساڵانە.[4]
ئەو ڤایرۆسە لە ساڵی ١٩٦٠ ئاشکرا کرا. یەکەمین جۆری ئەو ڤایرۆسە کە ڤایرۆسی ھەوکردنی سیەکانی درم لە مریشک و دوو ڤایرۆس لە بۆشایی لووتەوە مرۆڤ نەخۆش دەکەن و تووشی سەرمابوون دەبن، ناوی لێنرا ڤایرۆسی کۆرۆنای مرۆڤی 229E و ڤایرۆسی کۆرۆنای مرۆڤی OC43. لەو کاتەوە پێکھاتەی ئەم خێزانە ڤایرۆسە دیاریکرا ھەروەک: ڤایرۆسی کۆرۆنا سارس لە ساڵی ٢٠٠٣ و ڤایرۆسی کۆرۆنای مرۆڤی NL63 لە ساڵی ٢٠٠٤. ڤایرۆسی کۆرۆنای مرۆڤی HKU1 لە ساڵی ٢٠٠٥. ھەروەھا ڤایرۆسی کۆرۆنا مێرس ئەم ڤایرۆسە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٢ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەریھەڵدا و بەتایبەتی لە وڵاتی سعودییە. دواتر ئەم ڤایرۆسە گوازرایەوە بۆ ئەفریقیا و ئاسیا و ئەورووپا، ئەم جارەش جۆرێکی دیکە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین سەریھەڵداوە کە پێی دەگوترێت کۆڕۆنای ٢٠١٩ یاخود (٢٠١٩ - NCOV),[3][5] زۆربەی ئەم ڤایرۆسانە ڕۆڵێکیان ھەیە لە بوونە ھۆی ھەوکردنی ھەناسەی تووند.
ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کەسی تووشبوو بۆ کەسانی دیکە بەم شێوانەی خوارەوە دەگوزارێتەوە:
ئاشکراکراوە کە ئەو ڤایرۆسە ھۆکاری نەخۆشیە لە پزیشکیی ئاژەڵیدا لە سەرەتاکانی ساڵی `١٩٧٠، جگە بۆ ھەوکردنی سیەکانی درم، نەخۆشی گەورەی پەیوەندیدار بەو نەخۆشیە لە بنەڕەتدا نەخۆشی ڕیخۆڵەییە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، چەن ڕێنمایەکی پێشکەش کردووە بۆ خۆپراستن لە ڤایرۆسەکە:
زانیاری زیاتر: ڤایرۆسەکە ئەتوانرێ لە ڕێگەی تریش بگوازرێتەوە جگە لەوانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە
وەکوو تەوقە کردن و پاشان بەبێ ئاگاداری دەست بدەیت لە رووخسارت، لەجیاتی ئەوە لەڕێگەی سەرتەوە
یان چەمانەوە پێشوازی لە بەرامبەر بکە[8] پۆشینی دەستکێش، بەتەنھا ناتوانێت ڤایرۆسی-کۆرنا دووربخاتەوە
شوشتنی دەستەکان و لەدەست کردنی دەستکێش پارێزگاریەکی زیاتر پێشکەش دەکەن[9]
ئەگەر نەخۆشی دڵ یان کێشە لە سیستەمی ھەناسەدان یان شەکرەت ھەیە دووربکەوە لە شوێنی قەرەبالغ
یان شوێنێک لەوانەیە لەگەل کەسانی نەخۆش بەریەک بکەون[10] ئەگەر کێشە لە سیستەمی ھەناسەدانت
ھەبوو زیرەک بە، بەپەلە پەیوەندی بە نەخۆشخانە بکە پێش ئەوەی ئازیزانت یان نزیکەکانت لەتۆی بگرنەوە[11]
شوێن ڕێنمایە تەندروستیەکان بکەوە لە نەخۆشخانەی شارەکەت یان ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی،
گوێ بگرە لەسەر دواین ھەواڵەکان دەربارەی کۆرۆنا ڤایرۆس، بۆ ئەوەی دووربیت لە دەنگۆ و پڕوپاگەندەکان
سەیری سەرچاوە سەلمێنراوەکانی وەک، رێکخراوی تەندروستی جیھانی ، سەنتەری کۆنترۆل کردنی نەخۆشیەکەکان،
دەنگۆ و پڕوپاگەندە بڵاو مەکەرەوە، چونکە زیان ئەگەیەنێت بە وانەی گوێبیستی ئەبن.[12]
ھەروەھا دکتۆر زاک سیکۆرا[13] چەن ڕیێنمایەک پێشکەش ئەکات بۆ ئەوەی لەیادمان بێت کە دەست لە رووخسارمان نەدەین
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.