کازاخەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
کازاخەکان (ھەروەھا ناسراو بە کازاکەکان، قازاقەکان؛ کازاخی: قازاق، قازاقتار ؛ زاراوەی کازاخ وەرگێڕدراوە لە ڕووسی بۆ ئینگلیزی) تورکن کە بەشێوەیەکی سەرەکی نیشتەجێن لە بەشێکی باشوری ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا، چیاکانی ئەوڕاڵ وە بەشە باکورەکانی ئاسیای ناوەندی (بەزۆری لە کازاخستان، بەڵام ھەروەھا دەدۆزرێنەوە لە بەشێکی ئۆزبەکستان، چین، ڕووسیا و مەنگۆلیا)، ناوچەکە ھەروەھا ناسراوە بە نیمچە کیشوەری ئەوراسیا. ناسنامەی کازاخ بنچینەکەی لە سەدەکانی ناوەڕاستە و بەتوندی شێوە کراوە لەلایەن بناغەی خاناتی کازاخ لە نێوان ١٤٥٦ و ١٤٦٥ کاتێک ھەندێک ھۆز لەژێر حوکمی سوڵتان ژانیبێک و سوڵتان کەرەی ڕویشتن لە خاناتی ابوالخیر خان.
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
---|---|
کازاخستان | |
چین | ١،٥٠٠،٠٠٠[1] |
ئۆزبەکستان | ٨٠٠.٠٠٠[2] |
ڕووسیا | ٦٤٧،٧٣٢[3] |
مەنگۆلیا | ٢٠١،٥٢٦[4] |
قرغیزستانقرغیزستان | ٣٣،٢٠٠[5] |
ویلایەتە یەکگرتووەکانویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٤،٦٣٦[6] |
تورکیا | ١٠،٠٠٠[7] |
کەنەدا | ٩،٦٠٠[8] |
ئێران | ٣،٠٠٠ - ٤،٠٠٠ بۆ ١٥،٠٠٠[9][10] |
ئوکراینائوکراینا | ٥،٥٢٦[11] |
میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان | ٥،٠٠٠[12] |
کۆماری چیک | ٤،٨٢١[13] |
نەمسا | ١،٦٨٥[14] |
بیلاڕووس | ١،٣٥٥[15] |
ئەڵمانیا | ١،٠٠٠[16] |
زمانەکان | |
کازاخ، ڕووسی، مەندارین | |
ئایین | |
بەشێوەیەکی سەرەکی موسوڵمانی سوننە،کەمینە تێنگریست وە مەسیحییەت | |
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
قرغیز، کەرەکالپاکس، نۆگایز، تورک و نایمان ی مەنگۆل |
کازاخەکان نەوەی ھۆزە تورک و ھۆزە مەغۆلەکانی (مەنگۆلەکان) سەدەکانی ناوەڕاستن - ئەرگینەکان، دوخلاتەکان، نایمان (نایمانەکان)، جەلایریەکان، کیرایتەکان خازەرەکان، قەرلوقس وە کیپچاکەکان و کومانەکان، وە ھۆزی تر وەکو ھونەکان، وە کۆچەریە دێرینە ئێرانیەکان وەکو سارماتیانەکان، ساکا و سەکاکان لە ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا ناوچەکە ئاوەدان کرا لەنێوان سایبێریا و دەریای ڕەش وە مانەوە لە ئاسیای ناوەندی (ئاسیای ناوەڕاست) کاتێک کە گرووپە دەشتەکییەکان (کۆچەریەکان) دەستیان کرد بە پەلاماردان و داگیرکردنی ناوچەکە لەنێوان سەدەکانی ٥ و ١٣ ی زاینی.
کازاخەکان یەکێک لە نەتەوەکان بوون کە بە توندی گرانیی سۆڤیەتی ١٩٣٢–٣٣ کاری لێکردن، کە لەگەڵی %٣٧ ی تەواوی دانیشتوانەکان مردن.