کایەی تەختە پاشایەتییەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی فەنتازیای درامای ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کایەی تەختە پاشایەتییەکان (بە ئینگلیزی: Game of Thrones) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دراما و فانتازی ئەمریکییە. لەلایەن داڤید بینۆیف و د. ب. ویس دروست کراوە. وەرگیراوە لە زنجیرەڕۆمانی ناسراو بە گۆرانی بەفر و ئاگری رۆماننوس جۆرج. ر. ڕ. مارتن، ناوی دراماکە لە ناوی کتێبی یەکەم کە کایەی تەختە پاشایەتییەکانە وەرگیراوە. لە ستۆدیۆەکانی بەلفاست وچەند شوێنێکی تری ئیرلەندای باکور و ماڵتا و کرواتیا و ئایسلەندا و مەغریب وێنە گیراوە. بۆ یەکەم جار لە ١٧ی نیسانی ٢٠١١ لە کەناڵی ئەمریکی پەخشکرا. حەوت وەرزی لێ بەرھەم ھێنراوە کە ٦٧ ئەڵقەیە و بڕیارە لەساڵی ٢٠١٩ وەرزی ھەشتەم و کۆتایی پەخش بکرێت.[1]
چەشن | |
---|---|
دانەر |
|
وەرگیراو لە | گۆرانیی سەھۆڵ و ئاگر لە لایەن جۆرج ئاڕ. ئاڕ. ماڕتن |
ئەکتەران | پێڕستی کەسایەتییەکانی کایەی تەختە پاشایەتییەکان ببینە |
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر | ڕامین جەوادی |
بابەتی کردنەوە | «ناونیشانی سەرەکی» |
ئاوازدانەر(ان) | ڕامین جەوادی |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٨ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٧٣ |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) |
|
مۆنتاژ | تیم پۆرتەر |
شوێنەکانی تۆمارکردن | |
ماوەی پەخش | ٥٠–٨٢ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | وارنەر برۆس. تێلێڤیژن دیستریبیووشن |
تۆڕ | ئێچ بی ئۆ |
فۆرماتی وێنە | ١٠٨٠ئای |
فۆرماتی دەنگ | دۆڵبی دیجیتاڵ ٥.١ |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٧ی نیسانی ٢٠١١ (2011-04-17) – ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-19) |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | بنەماڵەی ئەژدیھا |
ماڵپەڕی فەرمی | |
ماڵپەڕی فەرمی بەرھەمھێنان |
بەسەرھاتی زنجیرەکە لە دوو کیشوەری ئەفسوناوی بەناوەکانی ویستیرۆس و ئیسۆس لە کۆتایی ھاوێنێکی درێژ دەست پێدەکات، بە چەند ھێڵێکی درامیدا دەروات. لەوانە شەری ناوخۆیی خانەوادە پایەبەرزەکان لەسەر تەختی ئاسنینی حەوت شانشینەکە؛ ھەڕەشەی ھاتنی زستان و بەدەرکەوتنی بوونەوەرە ئەفسوناوییەکانی باکوور لەگەڵ ھەوڵەکانی دوا وەچەی خانەدانی لابراو بۆ دووبارە گەرانەوەی تەختەکە بۆ خانەوادەکەیان. زنجیرەکە لەرێگەی کاراکتەرەکانی چەند باسێکی پەیوەست بە سیاسەت و کۆمەڵ و ئایین و شەری ناوخۆ و ئەشکەنجەدان و تاوان و گەندەلی و وەفاداری دەورژێنێت.
لە مایسی ٢٠١٧ کەناڵی ئتش بی ئۆ ڕایگەیاند کە کار لە سەر دوو زنجیرەیتری دەکەن کە ڕووداوەکان لە هەمان جیهانی کایەی تەختە پاشایەتییەکاندا ڕوودەدات.