کوارگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کوارگ، کارگ، کۆڤارک، ھەڵچ، کومک بە چەندین جۆرە لە زیندەوەران دەگوترێت کە خۆراکی خۆیان لە بەرھەمی دیکەی گیانلەبەران بە دەست دێنن.[1] کوارگەکان خانەکانی فرە ناوک و دیوارە خانەیەکی ڕەقیان ھەیە. کلۆرۆفیلیان تێدا نییە سەر بە شانشینی کەڕووەکانن. جۆرەکانی کوارگ لە ھەزاران تێدەپەڕێت. بەشێکیان خۆراکین؛ بەشێکیان ژەھرین و کوشندەن و بەشێکیشیان دەرمانین و بۆ چارەسەری نەخۆشی و بەھێزکردنی لەش بەکاردەھێنرێن. کاتێ کە باس لە کارگ دەکرێت، دەبێ ئاماژە بە پزلیک و دۆمبەڵان و کەڕوو و برشەکانیش بکرێت کە ھەموویان پێکەوە لەگەڵ چەند جۆرێک لە ھەوێنەکان و کەڤژەکان شانشینی کەڕوو پێکدەھێنن.[2]