کۆلێرا
هەوکردنی بەکتریا لە ڕیخۆڵە باریکە / From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆلێرا یان وەبا (ئینگلیزی: Cholera)[1][2][3]، نەخۆشیێکە بەھۆی بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا (Vibrio cholera) تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و خۆراکی پیسەوە بڵاو دەبێتەوە. نەخۆشیی کۆلێرا نەخۆشیێکی زۆر درمە و لە کاتی تووشبوونی چەند کەسێکی ناو کۆمەڵگە، زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە. پیساییی نەخۆشە تووشبووەکە سەرچاوەی سەرەکیی بەکتریای کۆلێرایە.[4]
زانیاریی خێرا Cholera, ICD-10 ...
دایخە
بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھەموو ساڵێک ملیۆنێک بۆ چوار ملیۆن کەس تووشی کۆلێرا دەبن[5][6] یەکێک لەو ڤاکسینەی دژی کۆلێرا بەکاردێت پێی ئەوترێت (Vaxchora ::: lyophilized CVD 103-HgR) کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکاردێت.[7]