کۆماری ئارتساخ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئارتساخ بە فەرمی کۆماری ئارتساخ (بە ئەرمەنی: Արցախի Հանրապետություն Arts'akhi Hanrapetut’yun)، ھەروەھا ناسراو بە کۆماری شاخاویی ناگۆرنۆ-قەرەباغ،[3] وڵاتێکی سەربەخۆی دی فاکتۆ لە باشووری قەوقاز و ھەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباغ بوو کە بەپێی سنوورە نێونەتەوەیییەکان بەشێک لە ئازەربایجان ھەژمار دەکرا. ئەم کۆمارە یەکێک لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی باشووری قەوقاز لە نێوان دوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمەنستان بوو.[4] لە سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەتدا ناگۆرنۆ-قەرەباغ کە زۆربەی دانیشتووانی ئەرمەنی بوون، وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی لەناو خاکی کۆماری ئازەربایجاندا بوو.[5] زۆربەی دانیشتووانی کۆمارەکە لە ئەرمەنییەکان پێکدەھات. سەرئەنجام بەھۆی ھێرشی ٢٠٢٣ی ئازەربایجان بۆ سەر ناگۆرنۆ-قەرەباغ، کۆماری ئارتساخ ھەڵوەشایەوە و لەناوچوو.
زانیاریی خێرا کۆماری ئارتساخԱրցախի Հանրապետություն, گەورەترین شار ...
کۆماری ئارتساخ Արցախի Հանրապետություն |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: Ազատ ու Անկախ Արցախ (ئەرمەنی
) Azat u Ankakh Artsakh (transliteration) ئارتساخی ئازاد و سەربەخۆ |
||||||
پایتەخت | ئیستیپاناکارت | |||||
گەورەترین شار | پایتەخت | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئەرمەنیa | |||||
ناوی هاووڵاتی | Artsakhtsi | |||||
دەوڵەت | یەک ویلایەتی، پەرلەمانی، کۆماری | |||||
- | سەرۆک کۆمار | ئارایک ھارووتونیان | ||||
- | سەرۆکی پارلەمان | ئارتور تووماسیان | ||||
یاسادانەر | کۆبوونەوەی میللی | |||||
سەربەخۆیی لە یەکێتیی سۆڤیەت | ||||||
- | خۆبەڕێوەبەری | ٢ ئەیلوولی ١٩٩١[1] | ||||
- | ڕاگەیاندن | ١٠ کانوونی یەکەم ١٩٩١ | ||||
- | ھێرشی ئازەربایجان | ١٩-٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ | ||||
- | ھەڵوەشانی نافەرمی | ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ | ||||
- | ھەڵوەشانی فەرمی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ١١٤٥٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە [ژێدەر پێویستە] ٤٤٢٤ مایلی چوارگۆشە |
||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ١٤٦٬٦٠٠ | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠١٥ | 150,932[2] (١٩١) | ||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٩ | |||||
- | سەرجەم | $713 million (n/a) | ||||
- | سەرانە | $٤٬٨٠٣ (n/a) | ||||
دراو |
AMD ) |
|||||
ناوچەی کاتی | AMT (UTC+٤) | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
کۆدی ISO 3166 | AM | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .am, .հայ | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +374 47c |
دایخە