گومرگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەمانەش ببینە: باج
گومرگ یان سەرانە بریتییە لە باج یان وەرگرتنی پارە یان پولی دارایی بەبیانووی پاراستن و ئاسایشی بازرگانی وکاڵا نێودەولەتییەکان کە بەشێوەی خاڵی پشکنین لەسەرسنورە نێودەولەتییەکان دادەنرێت.
باجی گومرگ ڕۆڵێکی کاریگەری ھەیە بەسەرئابووری ناوەخۆی وڵات، ھەروەھا ڕێگایەکە بۆ پاڵپشتیکردنی بەرھەمی ناوەخۆیی و ڕێگەگرتن لەکاری بەھەدەردانی بەروبۆمی خۆماڵی ھەر وڵاتێک، ئەم خاڵی گومرگانە دەکەونە سەر خاڵەسنورییەکانی ئاوی و ئاسمانی وشکایییەکان بەھۆی گومرگەوە دەکرێت ڕێگری لە کەلوپەلی قەدەغەکراو و بەسەرچوو بگیرێت.
لەکاتی ئێستا گومرگەکان ڕێکخراون بەیاسا جۆربەجۆرەکانی وڵاتان بەڵام ھەندیک لەیاساکان یەکخراون بەپێی ڕێککەوتن و پەیماننامەی تایبەت لەچوارچێوەی ڕێکخراوە بازرگانییە نێودەولەتییەکان وەک (ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی و ڕێکخراوی ئالوگۆری ئازاد و ھتد)