ھێنری فۆرد
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێنری فۆرد (ئینگلیزی: Henry Ford) (٣٠ی تەمموزی ١٨٦٣ – ٧ی نیسانی ١٩٤٧) سەرمایەدارێکی ئەمریکی بوو، خاوەنی کۆمپانیای فۆردی تایبەت بە ئۆتۆمۆبیل بوو. بەھۆی ئەم کۆمپانیایە بووە یەکێک لە ناسراوترین و دەوڵەمترین کەسەکانی ئەمریکا.
ھێنری فۆرد | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٨٦٣-0٧-٣٠) ٣٠ی تەممووزی ١٨٦٣ گرینفیڵد تاونشیپ، میشیگان، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
مەرگ | ٧ی نیسانی ١٩٤٧(١٩٤٧-٠٤-٠٧) (٨٣ ساڵ ژیاوە) فەیر لان، دێربۆرن، میشیگان، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
نەتەوە | ئەمریکی |
پیشە | دۆزەرەوەی کۆمپانیای فۆرد، پیشەساز، ئەندازیار |
ئایین | ئانگلیکانیزم |
ھاوسەر | کلارا جان بریانت (ھاوسەرگیری ١٨٨٨؛ ١٩٤٧) |
مناڵ(ەکان) | ئێدسێل فۆرد |
باوان(ەکان) | ولیەم فۆرد و ماری فۆرد |
واژوو | |
هەرچەندە فۆڕد ئۆتۆمبیلی دانەهێنا، بەڵام یەکەم ئۆتۆمبیلی درووستکرد کە چینی ناوەند دەیانتوانی بیکڕن. بەمەش، ئۆتۆمبێلی کردە ئامرازێکی پێویستی ژیانی ڕۆژانە و کاریگەری تەواوی کردە سەر سیمای سەدەی بیستەم. بە پەردەهەڵدانەوە لەسەر ئۆتۆمبیلی مۆدێل تی، شۆڕشێکی بەرپاکرد لە بواری گواستنەوە و پیشەسازی ئەمریکی. وەک خاوەنی کۆمپانیای فۆڕد مۆتۆڕ، بووە یەکێک لە دەوڵەمەندترین و ناودارترین کەسەکانی جیهان. فۆڕد بەشێوەیەکی سیستماتیکی نرخەکانی دادەبەزاند، کە بووە هۆی نوێگەری گەورە. فۆڕد زۆربەی سامانەکەی بۆ دامەزراوەی فۆڕد بەجێهێشت و کۆمپانیاکەی دایەدەست خێزانەکەی بۆ ئەوەی بەڕێوەیببەن.