From Wikipedia, the free encyclopedia
یانەی ئیتیحادی عەرەبی سعودی ( بە عەرەبی: نادي الإتحاد العربي السعودي )، بە سادەیی بە ئەل ئیتیحاد و ھەروەھا بە ئیتیحاد جدە ناسراوە ( بە عەرەبی: إتحاد جدة )، یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەرە و بنکەکەی دەکەوێتە شاری جەدە لە عەرەبستانی سعودی و لە ساڵی ١٩٢٧ دامەزراوە [1] یانەکە ھەموو مێژووی خۆی لە خولی پلە یەکەمی تۆپی پێی سعودیە بەسەر بردووە کە لە ئێستادا بە خولی پیشەگەری سعودی ناسراوە. [2]
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
|
یارییەکانی یانەی ئیتیحاد لە یاریگای سەرەکی شاری جەدە لە کۆمەڵگەی شاری وەرزشی شا عبدالله ئەنجام دەدرێت کە دووەم گەورەترین یاریگایە لە سعودیە و جێگای ٦٢ هەزار و ٣٤٥ ھاندەر دەبێتەوە[1] ئیتیحاد ڕکابەرییەکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەی ھیلال ھەیە کە بە کلاسیکۆی سعودیە ناودەبرێت بە بوونی دیارترین و زۆرترین بینەری یاریی ساڵانەی تۆپی پێی سعودی دادەنرێت.[3]
ئیتیحاد کۆنترین یانەی وەرزشییە لە سعودیە کە تا ئێستاش ماوەتەوە و بەردەوامە لە ڕکابەریکردن، بەو پێیەی یانەکە لە ساڵی ١٩٢٧ دامەزراوە[3] سەرکەوتووترین قۆناغ لە مێژووی یانەکەدا ساڵانی نەوەدەکان و ٢٠٠٠ەکان بوو، کاتێ یانەکە ژمارەیەکی زۆر نازناو و دەستکەوتی لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەیی و تەنانەت جیھانیشدا بەدەستھێنا و ئاستی گەیشتە لوتکەو توانی پلەی چوارەمی لە پاڵەوانێتی جیھانی یانەکانی فیفا لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ژاپۆن مسۆگەر بکات، ھەروەھا وەک میوانداری جامی جیهانی یانەکانی ٢٠٢٣ لە سعودیە یاری دەکەن.[1]
یانەی ئیتیحاد بە یەکێک لە سەرکەوتووترین یانە ئاسیاییەکان دادەنرێت لەسەر ئاستی ناوخۆ و کیشوەریدا، بەو پێیەی دووجار لەسەریەک نازناوی خولی پاڵەوانانی ئاسیایان بەدەستھێناوە، ھەروەھا جارێک براوەی جامی ئاسیا، جامی پاڵەوانانی GCC و خولی پاڵەوانانی عەرەبی ھەریەکەیانی یەکجار بەدەستھێناوە[4] ھەروەھا لە ناوخۆشدا یانەی ئیتیحاد دووەم سەرکەوتووترین یانەی سعودیە بە نۆ نازناوی خول و نۆ نازناوی جامی شا و ھەشت نازناوی جامی شازادەی جێنشین و سێ نازناوی جامی فیدراسیۆنی سعودیە و یەک جامی سوپەری سعودی.[3] [4] [5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.