یانەی وەرزشیی ئەھلی
From Wikipedia, the free encyclopedia
یانەی وەرزشی ئەهلی (عەرەبی : النادي الأهلي للرياضة البدنية، بە وەرگێڕانی گشتی : یانەی نەتەوەیی، کە بە گشتی بە ئەهلی بانگ دەکرێت، یانەیەکی وەرزشی پیشەگەری میسڕیە و لە قاهیرەیە. یەکێکە لە سەرکەوتووترین یانەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا لەسەر بنەمای کۆی گشتی ئەو پاڵەوانێتیانەی بردویەتیەوە. تیمی تۆپی پێی پیشەگەری یاری دەکات لە خولی نایابی میسڕی، یەکەم ئاست لە سیستەمی خولی تۆپی پێی میسڕی. یانەکە لە ٢٤ نیسانی ١٩٠٧، وەک جێگایەکی کۆبونەوە بۆ سەندیکاکانی خوێندکارانی قاهیرە. خاوەنی ڕیکۆردی زۆرترین نازناوی خولی نەتەوەییە بە ٤٢ دانە، ٣٧ نازناوی جامی نەتەوەیی و ١١ نازناوی جامی سوپەری نەتەوەیی، کە وا دەکات سەرکەوتووترین یانە بێت لە میسڕ. یانەکە هیچ کاتێک دانەبەزیووە بۆ خولی پلە دووی میسڕی. ئەهلی بە یەکێک لە سەرکەوتووترین تیمەکان دادەنرێت لە ئەفریقا و یەکێکە لە بەهێزەکانی ئەو کیشوەرە[1].
لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەکاندا، یانەکە ڕیکۆردی هەیە و خاوەنی ١٠ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقایە ، جامێکی کیشوەری ئەفریقا، ڕیکۆردی هەشت جامی سوپەری ئەفریقا، ڕیکۆردی چوار جامی براوەکانی جامی ئەفریقی، پاڵەوانێتی یانەکانی ئاسیا-ئەفریقیا، جامێکی پاڵەوانەکانی یانەی عەرەب، جامێکی براوەکانی جامی عەرەب، ڕیکۆردی دوو جامی سوپەری عەرەب، و سێ جار مەدالیای برۆنزی بردۆتەوە لە جامی جیهانی یانەکانی فیفا. لەگەڵ ٢٥ نازناوی کیشوەری، ئەهلی سەرکەوتووترین یانەی تۆپی پێیە لە مێژووی ئەفریقا، و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقاوە دەنگی پێدرا وەک باشترین یانەی ئەفریقی لە سەدەی ٢٠دا. نازناوە نێودەوڵەتیەکانی یانەکە بە کۆی گشتی دووەم زۆرتریە لە جیهانی تۆپی پێدا، تەنها لە دوای ڕیاڵ مەدرید دێت.