یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا (WAFF ; بە عەرەبی: إتحاد غرب آسيا لكرة القدم)، لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە، یەکێتییەکی ناوچەیییە بۆ تۆپی پێ بۆ گەلانی ڕۆژاوای ئاسیا، بەشێکە لە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا.[2]لە ١٢ کۆمەڵەی وڵاتانی ئەم ناوچەیە پێکھاتووە. ئەم یەکێتییە پاڵەوانێتی ڕۆژاوای ئاسیا ڕێکدەخات.[3] ھەندێک لە نەتەوەکانی دەرەوەی ناوچەکە ناوبەناو بانگھێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکەدا، وەک کازاخستان و قیرغیزستان لە ساڵی ٢٠٠٠ و تایلەند لە ساڵی ٢٠٢٣. ئەندامانی دامەزرێنەری یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا بریتین لە ئێران و عێراق و ئوردن و لوبنان و فەلەستین و سووریا. لە ساڵی ٢٠٠٩ سێ کۆمەڵەی دیکە پەیوەندییان بە فیدراسیۆنەکەوە کرد: قەتەر، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و یەمەن. چوار نەتەوەی دیکەی ڕۆژاوای ئاسیا: بەحرەین، کوێت، عومان و عەرەبستانی سعوودی لە ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندییان پێوە کرد[4]
دروستبوون | ١٥ی ئایاری ٢٠٠١؛ ٢٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠١-٠٥-15)[1] |
---|---|
جۆر | ڕێکخراوی وەرزشی |
ئۆفیسی سەرەکی | عەممان، ئوردن |
ئەندامانhip | 12 member associations |
سەرۆک | شازادە عەلی کوڕی حسێن |
وێبگە | the-waff.com (بە ئینگلیزی) |