سوڵتان عوسمانی یەکەم
From Wikipedia, the free encyclopedia
عوسمان کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ کوڕی سولەیمان شا یان سوڵتان عوسمانی یەکەم، دامەزرێنەر ویەکەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، ساڵی لە دایک بوونی ھاوکاتە لەگەڵ ئەو ساڵەی مەغۆل بە سەرکردایەتی ھۆلاکۆ بەغدایان گرت و خەلافەتی عەباسیان ڕوخاند.
سوڵتان عوسمانی یەکەم | |
حوکم گرتنە دەست | ١٢٩٩–١٣٢٤ |
---|---|
ناوی سوڵتان | عوسمان کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ |
لە دایکبوون | ١٢٥٨ |
شوێنی لە دایکبوون | سۆغوت (سۆگوت) |
مردن | ١٣٢٤ |
شوێنی مردن | بۆڕسا |
پێش خۆی | کەس نییە |
دوای خۆی | ئۆرھان غازی |
ھاوسەر | باڵا خاتوون هاوسەری دووەمی ماڵحون خاتوون |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | ئۆرتۆغرۆڵ کوڕی سولەیمان شاە |
دایک | سولتانە حەلیمە خاتوون |
مناڵەکان | ئۆرھان غازی، عەلائەددین پاشا |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
حوکمی گرتە دەست ساڵی ٦٨٧ک لە دوای کۆچی دوایی ئۆرتۆغرۆڵی باوکی بە پشتگیری میر عەلائەدین سەلجوقی، میری سەلجوقی ئەو زەویانەی پێ بەخشی کە فەتحیان ئەکات وڕێگەی دا سکەی دراو لێبدات، کاتێک میر عەلائەدین لەلایەن مەغۆلەوە کوژرا لەگەڵ کوڕەکەیدا کەوا بڕیار بوو جێگەی بگرێتەوە، عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغڕۆڵ بووە بەھێزترین پیاوەکانی ناوچەکە وشاری ئەسکی شەھری کردە بنکە وناونرا بە پادشای ئال عوسمان وئاڵای خۆی بەرز کردەوە.
ھەستا بە بانگ کردنی فەرمانڕەواکانی ئاسیای بچوک بۆ ئیسلام، ئەگەر ڕازی نەبوون ئەوا ئەبێت جزیە بدەن ئەگەر نا ئەوا لەگەڵیان ئەجەنگێت، ڕۆم لێی ترسان وداوای یارمەتیان لە مەغۆل کرد، وعوسمان بەسەرکردایەتی ئۆرخانی کوڕی ھێزیکی بۆ ناردن کە تێکیان شکاندن وبەردەوام بوون تا بۆرسەیان فەتح کرد.
کەسایەتی عوسمان وەک سەرکردەیکی سەربازی و پیاوێکی سیاسی کە تەنھا بۆ ڕێگەی خوا ھەڵی ئەدا، بە ھۆی ئەو باوەڕە گەورەیەی بە خوا و ڕۆژی دوایی ھەیبوو، ئازایەتی ودڵسۆزی ودانایی وخۆڕاگری ودادپەروەری وبەئەمەکی ھەڵگرتبوو لە کەسایەتییەکی ھاوسەنگ و ھەڵکەوتوودا، و کۆچی دوایی کرد دوای ئەوەی حوکمی دایە دەست کوڕەکەی لە دوای خۆی.