شەڕی سارد
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی سارد یان جەنگی سارد (بە ئینگلیزی: Cold War) ڕێبازێکی دوژمنکارانە بوو کە ئەوەندە ئیمپریالیستەکان گرتیانە بەر لە پێش ھەموویانەوە ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە سۆسیالیستەکانی ئەوروپادا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی دووەمی جیھانی بە تایبەتی لە کۆتایی ساڵانی چلەکاندا. لە تایبەتمەندنییەکانی ئەم جەنگە پێشبڕکێ لە خۆ پڕ چەک کردن بە تایبەتی چەکی ناووکی، وە دامەزراندنی بنکەی سەربازی بە دەوری یەکێتی سۆڤیەتدا، بەگەڕ خستنی ھێز لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکاندا، ھەروەھا ڕەتکردنەوەی ھەموو ھەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییە نێو دەوڵەتییەکان لە ڕێگای دانوستانەوە.
سەرەڕای نەتوانینی زۆربەی لێکۆلەران و زانایانی بواری پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان دا لە دیاری کردنی ماوەی دەست پێ کردنی ئەم جەنگە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا زۆربەیان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ماوەی ٥ ئازاری ساڵی ١٩٤٦ بە سەرەتای سەر ھەڵدانی ئەم جەنگەیە ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی وتارەکەی"چرچڵ" بۆ دامەزراندن و پێکھێنانی یەکێتی سەربازی "ئەنگلۆ ئەمریکی" بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی پەرەسەندنی کۆمۆنیزم.