مزگەوتی پێغەمبەر
دووەم گەورەترین مزگەوتی جیهان لە دوای مزگەوتی حەرام لە شاری مەککە / From Wikipedia, the free encyclopedia
مزگەوتی پێغەمبەر، (بە عەرەبی: المسجد النبوي) مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەدە و ئارامگەکەی لەخۆدەگرێت. ئەم مزگەوتە لەدوای مزگەوتی حەرام یەکێک لە پیرۆزترین شوێنەکانی ئیسلامە. مزگەوتی پێغەمبەر ئەکەوێتە شاری مەدینە لە خۆراوای عەرەبستانی سعوودی و یەکێک لەو سێ مزگەوتەیە کە گەشتیارانی ئیسلام ڕووی تێدەکەن. موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نوێژێک تیایدا بەرامبەر ھەزار نوێژە لە مزگەوتی تردا بێجگە لە مزگەوتی حەرام، ئاماژەش بەمەکراوە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەددا.
زانیاریی خێرا مزگەوتی پێغەمبەر, زانیاری گشتی ...
مزگەوتی پێغەمبەر | |
---|---|
وێنەی مزگەوتی پێغەمبەر. | |
زانیاری گشتی | |
شار | مەدینەی پیرۆز |
بنیاتنەری مزگەوت | پێغەمبەر محەمەد و ھاوەڵەکانی. |
تایبەتمەندییەکان | |
ڕووبەر | ٩٨، ٥٠٠م2 |
ژمارەی نوێژکەران | ٦٠٠،٠٠٠ ئەگاتە ملیۆنێک لە وەرزی حەجدا |
ژمارەی منارە | ١٠ |
بەرزی منارە | ١٠٥م |
ژمارەی قوبە | ١٩٧ قوبە |
بەرزی قوبە | قوبەی سەوز بە بەرزی ٨، ٩م |
دەستکاری |
دایخە