![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/13/Map_of_USA_States_with_names_white.svg/langckb-640px-Map_of_USA_States_with_names_white.svg.png&w=640&q=50)
ویلایەتەکانی ئەمریکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ویلایەت شتێکی یاسایییە گرووپێک لە خەڵک بەیەکەوە کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی کاری یاسایی ولایەتێک لە ئەمریکادا پەنجا ویلایەت ھەیە و بەیەکەوە حکوومەتێکی فێدراڵی پێک دەھێنن. ھەر ولایەتێک حکوومەتێکی تایبەت بەخۆی ھەیە کە یاسا و سیاسەتی تایبەت بەخۆی دادەڕێژێ، ھەموو ویلایەتە یەکگرتووەکان سەروەری و سەرکردایەتی لەگەل حکوومەتی فیردالی ئەمەریکا ھاوبەشی پێدەکەن، ئەو خەڵکانەی لە ھەر ویلایەتێک لە دایک بن ئەوە دەبن بە ھاوڵاتی ویلایەتە دیاریکراوەکە و حکوومەتی ئەمریکا[1] ھاووڵاتیانی ئەمریکا بەبێ ھیچ سنووردارییەک دەتوانن بڕۆنە ویلایەتەکانی دیکە بەبێ ئەوەی ڕێگرییان لێ بکرێت، مەگەر دادگا بڕیار بۆ کەسێکی دیاریکراو دەربکات کە ئەو کاتە ناتوانێت.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/13/Map_of_USA_States_with_names_white.svg/320px-Map_of_USA_States_with_names_white.svg.png)