ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ویکیپیدیای کوردی سەلماندنیبوون مانای ئەوەیە خەڵکانی تر کە ویکیپیدیا بەکاردێنن بتوانن بزانن زانیارییەکانی ناوی لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ھاتووە. ویکیپیدیا لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکان بڵاو ناکاتەوە، زانیارییەکانی ناوی سەلماندنیان بۆ کراوە بە لێکۆڵینەوەی متمانە پێکرا و پشت پێ بەستراو، نەک بیروڕای نووسەر یان زانیاری نووسەر بۆ سەلماندنی زانیارییەک. ئەگەرچی دڵنیاش بوویت کە شتێک ڕاستە، دەبێت سەرچاوەی باوەڕپێکراوی بۆ زیادبکەیت پێش ئەوەی زانیارییەکە بنوسیت لە ویکیپیدیا.
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
|
ئەم پەڕەیە بە کورتی: ھەر شتێک لە ویکیپیدیا دادەنێی پێویستی بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و سەلمێندراو ھەیە |
مەرجی سەرەکی ھەر نووسراوەیەک بۆ ھاتنە ناو ویکیپیدیاوە، سەلماندنیبوونە، نەک ڕاستبوونی؛ بەو مانا کە ھەر شتێکی زیاددەکرێتە سەر ویکیپیدیا، خوێنەر بتوانێ بگاتە شوێنێکی بڕواپێکراو کە پێشتر ئەوەی بڵاوکردبێتەوە، نەک نووسراوەیەک کە بە بڕوای دانەری زانیاری، ڕاستی بێت. ئەگەر سەرچاوەکان دژ بەیەکتر بوون ئەوا بێلایەنی ڕوانگە بەکاربێنە ئەوە بخە ڕوو کەسەرچاوە جیاوازەکان چی دەلێن، و بایەخی گونجاو بدە بەھەر سەرچاوەیەک کە دایدەنێیت.
ئەم سیاسەتە پێویست دەکات گشت نووسراوەکان سەرچاوەیەکی بڕواپێکراویان ھەبێت؛ لەناویاندا وتارەکان، پۆلەکان، داڕێژەکان، پێرستەکان، لێدوانەکان؛ بە تایبەت ئەو نووسراوانەی کێشەیان لەسەر ھەیە یا لەوانەیە کێشە سازکەن و ھەروەھا ھەموو دووپاتکراوی وتەکان، دەبێ سەرچاوەی ڕاستەوخۆیان ھەبێت، دەنا دەسڕێنەوە. بە تایبەت ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان؛ ھەرجۆرە کەرستەی زیادکراو بۆ سەر ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان بەبێ سەرچاوە یان سەرچاوەی لاواز، تکایە بە خێرایی بیسڕەوە.
لەبەر ئەوەی ئەمە ویکیپیدیای کوردییە، سەرچاوەی کوردی لە ئاستێکی بەرزتردایە؛ ئەگەرچی بەکارھێنانی سەرچاوەکان بە زمانەکانی دیکەش ڕێگە دراوە.
ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون لەگەڵ ویکیپیدیا:لێکۆڵینەوەی تاکەکەسی نەبێت و ویکیپیدیا:بێلایەنانەبوونی ڕوانگە، ڕێبازەکانی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا پێکدێنن؛ ئەمانە پێکەوە مەرجەکانی وەرگیرانی نووسراوەکان لە ویکیپیدیادا ڕوون دەکەنەوە. ئەم سێ وتارە، پێکەوە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن و ئەرکی ھەموو بەکارھێنەران و دانەرانی وتارێ نوێیە کە لە بنەمای ئەمانە تێبگەن.